خێزان

868 162 60
                                    

𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦

𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒

--------───※ ·❆· ※───--------

هەوڵم دەدا جێگیر بمێنمەوە و لەرزینی لاشەم بوەستێنم بەڵام بە گەمژەییەوە شکستم هێنا کاتێک دەنگە قوڵ و زبرەکەی ژوورەکەی داگیر کرد

دیۆن:-لەکوێ بوویت؟

لێوەکانم نەجوڵان و هیچ شتێکم نەبوو وەک وەڵامێک بەکاری بهێنم تەنها ئەوە نەبێت هێواش هێواش نزیک بوومەوە و دابەزیم بۆ ئاستی و بە ترس و شڵەژاویەوە گرتمە باوەش

دەزانم گێلانە بوو بەڵام جەستەم نەیدەزانی لەترسدا چ هەنگاوێک بنێ

چەند چرکەیەک بەم شێوەیە جێگیر بوم لە نێو باوەشی 
بەڵام ئەو هیچ وەڵامێکی بۆ جەستەم نەبوو تا دواجار هەناسەیەکی هەڵمژی لەنزیک ملمەوە و لەنێو باوەشمەوە هەڵسایەوە

هەرزوو جەستەم بچوک بویەوە بەبەراورد بە ئەو و دەستەکانی خستە سەر پشتم و باوەشی لێم دایەوە

بەڵام توندتر لەباوەشەکانیتر
هەستم بە ڕەقی پەنجەکانی دەکرد لەسەر پشتم

دیۆن:-لەکوێ بوویت ڕۆس؟

ئامادەنەبووم بۆ ئەوەی هیچ وشەیەک وەک وەڵام بەکار بهێنم
من ئامادەکاریم نەکردبوو بۆ ئەوە
بەلایەنی کەمەوە ئاوا خێرا نا

هەرزوو ڕوخسارە کەم وێنەکەی نوقمی ملم کرد
ئەو کاتەی ئەو هەناسە قوڵەی هەڵکێشا لەنێوان تاڵەکانی قژمەوە لەرزێک بە بڕبڕەی پشتمدا ڕاکێشرایە خوارەوە

بەڵام بەخێرایی وەستا لەهەر جوڵەیەک کە ئەنجامی دەدا و هەرزوو هەناسەیەکی سەرسوڕماوی هەڵکێشا کاتێک ویستی هەبوو بۆ ئەوەی لێوی لەسەر ملم جێگیر بکات

ئا ئەوکاتە هەستم کرد کەوتمە نێو بازنەیەکەوە کە دەرباز بوونم نیە

لەنێو دڵمدا نزام دەکرد بۆ ئەوەی ڕزگارم ببێ
هەر هیچ نەبێت تاوەکو بەیانی

دەمەوێ بیر بکەمەوە بۆ ئەو وشانەی کە بڕیارە بە دیۆنی بڵێم

سەری گەڕاندەوە دواوە و خێرا سەیرم کرد بۆ ئەوەی ببینم کاردانەوەی چۆنە

ئەو چاوە جوان و میهرەبانانەی چۆن فراوان بوونە و لەسەر ملی وێرانم جێگیر بوون

دەستی هەڵبڕی و تاڵە قژەکانی سەر ملمی خستە دواوە

بەر لەوە دەستیم گرت و هەوڵم دا ڕێگری لێ بکەم بەڵام بەبێ ئەوەی چاوەکانی بخاتە سەر چاوەکانی منیش بەنەرمیەوە دەستی هێنامە خوارەوە

"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"Where stories live. Discover now