سێ ڕۆژ

651 128 35
                                    

𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦

𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒

--------───※ ·❆· ※───--------

لیۆ:-دیۆن بۆ خاتری ئاسمانەکان ! ئەوە هەندێک قسەی نەفرەتیە تۆ دەیکەیت!

لیۆ بە تەواوی دەنگیەوە لە هۆڵی کۆبوونەوە هاواری کرد  لە کاتێکدا گشت ئامادەبووان لە وەزیر و بەرپرسان شۆک ببون بەوەی دیۆن پێی ووتن کە ئێدوین لۆریس داوای هاوسەرگیری کردووە لەو کچەی دیۆن گەورەی کردووە، تەنانەت هەرگیز نەیانزانیبوو کچێک بوونی هەیە و تەواو سەرلێشێواو ببوون و مێشکیان ئاڵۆز ببو بە پرسیار کە ئایا ئەو کچە کێیە و چۆن ئەو هەموو ساڵە شاردویەتیەوە

دیۆن:-لیۆ..

دیۆن بە نزمیەوە ووتی تاوەکو براکەی کەمێک لەهەستی تێبگات
بەڵام لیۆ هەرزوو قسەکانی پێ بڕی و دەستی کردەوە بە هاوار کردن

لیۆ:-چی لیۆ ها؟ دیۆن تۆ لەهۆش خۆتیت؟! دەتەوێت بکەویت بەرامبەر ئەوانەی دایک و باوکمانیان کوشت؟ ئەوانەی چەندین ساڵە بەدوای ڕوخاندنی دەسەڵاتی ئێمەوەن؟ دیۆن هیچ نەبێت ڕێز لە گۆڕی دایک و باوکم بگرە!

زۆری نەبرد کاتێک دیۆن توند مستێکی کێشا بە مێزەکەدا و هەڵسایەوە و کورسیەکە بەدوایدا کەوت

دیۆن:-لیۆ ئێزرا سنوری خۆت بزانە! بزانە لەگەڵ پاشادا قسەدەکەیت ، ئەوە دوا بڕیارە نامەیەک بۆ لۆریسەکان بنێرن و پێیان بڵێن کە ئێمە داوای کوڕەکەی  ئەوانمان قبوڵە و لە دووهەفتەی داهاتوو ئاهەنگی دەزگیرانیەکە بەڕێوە دەچێت ، هیچ هەڵەیەکم ناوێت

لیۆ بە لێدوانێکی بڕواپێنەکراوەوە سەیری برا بچوکەکەی دەکرد

لیۆ:-باوکم سەرشۆڕ دەکەیت

بەخێرایی ژوورەکەی جێهێشت و دیۆن دوای ئەو قسەیە بەتەواوی خەیاڵی ڕۆشت

هۆڵەکە چۆڵ کراو و دیۆن بەرەو ژوورەکەی ڕۆشت بەڵام لەڕێڕەوەکەدا لەودیوی پەنجەرەکەوە ڕۆسێلای دۆزیەوە
دەستەکانی خستە سەر لێواری پەنجەرەکە و نەدەوەستا لە تێڕوانینی ڕۆسێلا

هەرگیز تێر نەببو لەو
هێشتا زۆر زووبوو

وشەکانی ڕۆسێلا مێشکیان داگیر کردبوو کاتێک بەو هەستە جوانانەیەوە باسی ئێدوینی بۆ دەکرد

باسی ئەوەی دەکرد کە چەند کوڕێکی جوانە و چەند گرینگی بە ڕۆسێلا دەدات

بەڵام دیۆن بڕیاری لەسەر ئێدوین نەدا بەم خێراییە چونکە بەبڕوای دیۆن هێشتا ڕۆسێلا کوێرە بەهۆی خۆشویستنی ئێدوین بۆیە زۆر بە هەڵەشیەوە متمانە دەکا و تەنانەت ئەگەر هەڵەیەکیش بکات ئەوا ڕۆسێلا بۆی دادەپۆشێت
وە دیۆن هیچ شتێکی نەدەزانی لەسەر ئێدوین
نەیدەزانی ئاخۆ کەسێکی باشە یاخود خراپ چونکە ئێدوین تێکەڵ بە کارەکانی کۆشک و باوکی نەبووە و کوڕێکی نادیار بوو زۆر جار

"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"Where stories live. Discover now