𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦
𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒
𝑀𝑖𝑐ℎ𝑒𝑙--------───※ ·❆· ※───--------
نۆرماندی فەڕەنسا
لە ساڵی ۱۲٦۹
شەوێکی تاریکبوو
جیهان بێدەنگی دەستی بەسەر داگرتبوو
لە نێو دارستانەکەوە بە قاچە بچوک و ڕووتەکانی ڕای دەکرد
ژێر قاچەکانی خوێنیان لێ بەجێدەما
بەڵام نەدەوەستا...بۆ ژیانی خۆی ڕایدەکرد
لەدوایەوە باوکی و پیاوەکانی تر هاواریان دەکرد کە بوەستێ
بەدوای کەوتبوون بە شمشێر و چەقۆکانی دەستیانەوە
فرمێسکی دەڕژاندە سەر کوڵمەکانی بەڵام هەوای ساردی دەوروبەری خێرا وشکیان دەکرد و جێگەیان لەسەر ڕوومەتی جێدەهێشت
لە دیوەکەی تری دارستانەکەوە
دەنگی شمشێرەکان و ڕەنگی خوێن دارستانەکەی ڕازاندبوویەوە
ڕازاندنەوەیەکی تاریک
دیۆن:-لوکاس، ئەوان پەلکێشی دارستانەکە دەکەم دواتر لە چەقی دارستانەکە بمدۆزەوە
دیۆن...
شازادەی تەمەن بیست ساڵ و جێنشینی شانشینی نۆرماندی
دیۆن ئێزرا
کوڕی پاشا پرێسکۆت ئێزرا و شاژن ئەپڕێل ئێزرائازایانە و چاو نەترسانەوە شمشێرەکەی توند خستبووە نێوان دەستی
لوکاس:-هەرگیز ، بیریشی لێ مەکەرەوە
لوکاس ئاڕلۆ ...
کوڕی وەزیر ئەلبێرت ئاڕلۆ و تاکە کوڕی خێزانی ئاڕلۆ
لوکاس دیۆنی ئاگادارکردەوە لە بیرۆکە سەرکێشیەکەی بەڵام زۆر درەنگ بوو چونکە دیۆن ڕایکردبوو بۆ دارستانەکە بۆ پەلکێش کردنی ئەو چەتە و ڕێگرانەی هێرشیان کردبوونەسەر لەو کاتەی لە گەشتێکی ڕاوکردن دەگەڕانەوە
دیۆن لەوساتەی ڕایدەکرد شمشێرەکەی خستەوە کەمەری و جار نا جارێک سەری نزم دەکردەوە تاوەکو ئەو تیرانەی بۆی دەهاوێژرێن نەبنە هۆی بریندار بوونی
![](https://img.wattpad.com/cover/355022486-288-k576108.jpg)
YOU ARE READING
"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"
Romanceبەدرێژایی شانشینی نۆرماندی لە فەڕەنسا فەرمانڕەوایەتی دەکرا لەلایەن پڕێسکۆت ئێزرا چی ئەگەر لەم شانشینە گوندێکی شاراوە بوونی هەبێت؟ چی ئەگەر کچێک لەنێو ئەم گوندە مێژوو و ئەفسانەیەکی نوێ بنوسێتەوە بۆ نۆرماند؟ داستانی هەمووان جیاوازە و داستانی دیۆن ئێ...