𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒
--------───※ ·❆· ※───--------
کۆشکی نۆرماندی ئامادەکاری بۆ دەکرا بۆ ئاهەنگێکی گەورە بەهۆی یادی بیست و سێ ساڵەی تاج لەسەر نانی پاشا پڕێسکۆت
هەمووان خەریک بوون بە هەڵبژاردنی ئەزیەکانیان و جلەکانیان
سەرۆکی خزمەتکارەکان سەپەرشتی هەموو خزمەتکارەکانی تری دەکرد و ئاگاداری دەکردنەوە پێویستە هەموو شتێک تەواو پاک و ڕێک بێت
چێشتلێنەرەکان هەر لەم بەیانیەوە دەستیان کردووە بە ئامادەکاری بەجۆرێک بۆنی خواردنەکان تەواو بڵاوبونەتەوە
پاسەوانەکانی بەر دەرگای کۆشک زیاتر دەکران
تاکە شتێک لەم کۆشکە جیاواز بوو
ئەویش ژووری دیۆن و ڕۆسێلا بووڕۆسێلا سەرە بچوکەکەی لەسەر سینگی دیۆن دانابوو وە قاچەکانی لە لاشەی دیۆنەوە ئاڵاندبوو
دیۆن سەری خستبووە نێو قژیەوە و هێمنترین خەویان هەبوو
دیۆن چاوەکانی کردەوە و دوای ئەوەی تێگەشت هێشتا ڕۆسێلا لە باوەشیەتی
سەیری بنمیچی ژوورەکەی کرد و هەندێک کات ماچی سەری ڕۆسێلای دەکرد
سەرچەفەکەی زیاتر لەخۆیان ئاڵاند و کەمێک سوڕا بۆ ئەوەی ڕۆسێلا لە باوەش بگرێت
بەڵام لەو ساتەدا ڕۆسێلا خەبەری بویەوە و یەکەم شت کە بینی ڕوخساری دیۆن بوو
دیۆن خەندەیەکی کەمی کرد بەرامبەر چاوە خەواڵووەکانی ڕۆسێلا
دیۆن:-بەیانیت باش شازادە
ڕۆسێلا هەوڵی دەدا قسە بکات و وشەکان بدۆزێتەوە لەنێو مێشکیدا چونکە هێشتا خەو ڕایدەکێشا بۆ قوڵایی خۆی
ڕۆسێلا:-بەیانیت باش شازادە
دیۆن خەندەیەکی فراوانتری کرد و چاوەکانی کز بوونەوە
دیۆن:-کەواتە شازادە نانی بەیانی ئامادەیە، دەتەوێت بڕۆین ؟
ڕۆسێلا لاشە بچوکەکەی لەیەکتر ڕاکێشا بۆ ئەوەی ماسولکەکانی باشتر ببن دواتر سەری بەقایل بوون جوڵاند
دیۆن:-کەواتە سەرەتا دەڕۆین بۆ گەرماو!
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.لیۆ:-بەیانیتان باش
پڕێسکۆت:-بەیانیت باش لیۆ
ئەپڕێڵ:-بەیانی تۆش باش ئازیزم
لیۆ لە شوێنەکەیدا دانیشت کەمێک وەستا تاوەکو خزمەتکارەکان خواردنەکانی بۆ بخەنە بەردەمی

YOU ARE READING
"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"
Romanceبەدرێژایی شانشینی نۆرماندی لە فەڕەنسا فەرمانڕەوایەتی دەکرا لەلایەن پڕێسکۆت ئێزرا چی ئەگەر لەم شانشینە گوندێکی شاراوە بوونی هەبێت؟ چی ئەگەر کچێک لەنێو ئەم گوندە مێژوو و ئەفسانەیەکی نوێ بنوسێتەوە بۆ نۆرماند؟ داستانی هەمووان جیاوازە و داستانی دیۆن ئێ...