𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦
𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒
--------───※ ·❆· ※───--------
هەر بەچاوهەڵهێنانی خۆر جموجۆڵی کۆشک دەستی پێکرد و لەدوو ژووردا دووکەسی جیاواز بەدوو شێوازی جیاواز خەریکی ئامادەکردنی خۆیان بوون
کارینا خەریکی چاککردنی ئەزیە ڕەش و تاریکەکەی بوو لەگەڵ ئەو تارا ڕەشەی تا ڕادەیەک ڕوخساری داپۆشیبوو
لەدواشیەوە جێگای خەوەکەی داپۆشرابوو بەخوێندیۆنیش خەریکی چاککردنی جلە شاهانەییەکەی بوو وە دانانی تاجی پاشایەتی لەسەریەوە کە دوێنێ شەو گەڕاندیەوە بۆ خاوەنەکەی
لەکاتێکدا جلە خوێناویەکانی هێشتاکە لەسەر ئەرزەکە کەوتبوونهەردووکیان یەکێک لە خۆشەویسترین کەسەکانیان لەدەست دابوو ،بەڵام ئەو کەسە هەمان ئەو کەسە بوو کە زۆرترین ئازاری پێ بەخشیبوون
کاتێک بەڕێڕەوەکان تێدەپەڕین هەموو چاوەکان لەسەر هەریەکێک لەوان بوو
هەمووان سەرسامن بۆچی شاژن جلی ڕەشی پۆشیوە
وە بۆچی برایە شێتەکە وەک پێشووە و تاجی پاشایەتی لەسەریەتیلەکۆتایی ڕێڕەوەکە لەبەرامبەر هۆڵی کۆبوونەوە کاتێک گەشتن بە یەکتر هەردووکیان ئازاری چاوی ئەویتریان دەخوێندەوە و باشتر لەهەرکەسێک تێدەگەشتن
هەناسەیەکی قوڵیان هەڵمژی و بەیەکەوە دەرگاکەیان کردەوە
وەزیرەکان
کاربەدەستان و هەریەکێک لەوێدا بوونی هەبوو هەناسەی سەرسامیان هەڵکێشا و ترسی خۆیان قوت دەدایەوەوە ئەوانەی بەشێک بوون لەو خیانەتکارانەی دەست تێکەڵیان هەبوو لەگەڵ لیۆدا هەوڵیان دا دەست بکەن بە مشتومڕ و وەک هەموو جارێک بێڕێزی بکەن بە دیۆن و بە شێت ناوی ببەن
بەڵام ئەوانیش بێدەنگی دەستی بەسەر داگرتن کاتێک دیۆن لەسەر تەختی پاشایەتی دانیشت
دیۆن:-دانیشن
هیچ یەکێک گوێڕایەڵ نەبوو
لەشوێنەکەیاندا دانەنیشتن
وە لەپڕێکدا دەرگاکە بە توندی کرایەوە و یەکێک لە فەرماندەکان بەهەناسەی خێراوە هات و هاواری کرد...:-پاشا کوژراوە ! پاشا کوژراوە و لە ناوەڕاستی بازاڕدا لاشەکەی هەڵواسراوە
هەمووان چاوەکانیان فراوان بن و سەرسام ببوون
تا دواجار سەیری بزەی پڕ فزوڵی دیۆنیان کرد
وە دواجار هەر تاکێک لەوان بە ترسەوە لەشوێنەکەیدا دانیشتلەگەڵ تێپەڕبوونی کات هێواش هێواش نۆرماندی ئارام بوویەوە
وە دووبارە پاشاکەی خۆی قبوڵ کردەوە
هەرچەند هێشتاکە بەشێک لە خاوەن دەسەڵاتەکان جار جار کودەتایان دەست پێ دەکرد بەڵام دیۆن دەیزانی چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکات
YOU ARE READING
"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"
Romanceبەدرێژایی شانشینی نۆرماندی لە فەڕەنسا فەرمانڕەوایەتی دەکرا لەلایەن پڕێسکۆت ئێزرا چی ئەگەر لەم شانشینە گوندێکی شاراوە بوونی هەبێت؟ چی ئەگەر کچێک لەنێو ئەم گوندە مێژوو و ئەفسانەیەکی نوێ بنوسێتەوە بۆ نۆرماند؟ داستانی هەمووان جیاوازە و داستانی دیۆن ئێ...