𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦
𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒
𝑀𝑖𝑐ℎ𝑒𝑙--------───※ ·❆· ※───--------
لیۆ بەخێرایی هەڵسایەوە سەر قاچەکانی و لوکاس چاوە فراوانەکانی لەسەر دیۆن جێگیر ببون
ڕیچاردیش بەو پەڕی گومانەوە لە دیۆنی دەڕوانی
ڕیچارد:-بۆچی شازادەیەک دەیهەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ کچەکەمدا بکات لەکاتێکدا تەنها بێکەڵکێکە و زیاتر نا؟
دیۆن بەتوندی یەخەی جلەکەی گرت و پشتی چەسپاند بە کورسیەکەی
ڕوخسارە توڕەکەی نزیک کردەوە لێی
دیۆن:-کچەکەتم پێ دەدەی یاخود کلتور و گوندەکەتان بۆ هەتاهەتایە بخەمە ژێر قاچمەوە؟ گرینگی بە ئەو نادەم لەوانەیە بیکەم بە یەکێک لە خزمەتکارەکانم بەڵام قەرزاری ئەوم بۆیە تەنها دەمەوێ ڕزگاری بکەم
لیۆ:-دیۆن! هەرئێستا دەگەڕێینەوە بۆ کۆشک! تۆ ئاگادار نیت چ شتێک دەڵێیت، پێویستە بگەڕێینەوە و باوکم بە هەموو شتێک بزانێت
دیۆن بەتوندی جلەکەی بەردا و گەڕایەوە دواوە و ڕووی کردە لیۆ
دیۆن:-پێویستم بەوە نیە پاشەکشە بکەم ، سەربازەکان وتیان کلتورێکی جیاوازیان هەیە کەواتە هاوسەرگیری بکەم بە کلتوری ئەوان ئەوا نابێتە هاوسەرم لە کلتوری ئێمە
لوکاس چاوەکانی کز کردەوە بۆ ئەوەی باشتری بیر بکاتەوە و تێبگات چی دەڵێت
وە تێگەشت دیۆن ڕاست دەکا
هاوسەرگیری بە کلتورێکی جیاواز وەک ئەوە وایە بە دینێکی جیاواز هاوسەرگیری کرابێت و بەتەواوی ڕەتدەکرێتەوە لەلایەت بنەماڵەی پاشاوەدیۆن:-کەواتە بۆ کۆتاجار دەپرسم کچەکەتم پێدەدەیت یاخود سەربازەکانم لەدەرەوە دەست بکەن بە وێرانکاریەکی ئێجگار ترسناک ؟
ڕیچارد دوودڵ بوو ، کچەکەی بەلاوە گرینگ نەبوو وە بەهۆی ئەوەوە دوودڵ نەببو بەڵکو تەنها لەخەمی ئەوەدا بوو ئەگەر ڕۆسێلاشیان پێبدات دواتر دووبارە گوندەکە وێران بکەن و فێڵی لێبکەن
بەڵام هیچ ڕێگەچارەیەکی تری نەبوو
ناچاربوو بۆ هەڵبژاردنڕیچارد:-سکاڕلێت!
ڕیچارد بانگی کەسێکی کرد و چەند چرکەیەک چاوەڕێ بوون تاوەکو ئافرەتێک هاتە ژوورەوە و سەری نزم کردبویەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/355022486-288-k576108.jpg)
YOU ARE READING
"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"
Dragosteبەدرێژایی شانشینی نۆرماندی لە فەڕەنسا فەرمانڕەوایەتی دەکرا لەلایەن پڕێسکۆت ئێزرا چی ئەگەر لەم شانشینە گوندێکی شاراوە بوونی هەبێت؟ چی ئەگەر کچێک لەنێو ئەم گوندە مێژوو و ئەفسانەیەکی نوێ بنوسێتەوە بۆ نۆرماند؟ داستانی هەمووان جیاوازە و داستانی دیۆن ئێ...