باڵندەکە

664 141 131
                                    

𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦

𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒


--------───※ ·❆· ※───--------


لەو ژوورەدا هاتووچۆ کردنەکانی دیۆن نەدەوەستا و بە پەنجەکانی مەساجی بۆ ئێسکی لووتی دەکرد ، ئەوەندە توڕە و دڕندە بوو تەنانەت منیش نەمدەوێرا قسە بکەم

هەموو وەزیر و کاربەدەستان لەبەردەم قاچەکانی کەوتبوونە سەر ئەژنۆکانیان و سەریان لەسەرزەکەوە چەسپاندبوو

ئەو ژوورەی سوتابوو..باشتر بڵێم سووتێنرابوو پڕ بوو لەو بەڵگانەی کە دیۆن بۆ ماوەی دوو مانگە لەسەر ئێدوین و خێزانی لۆریس کۆیان دەکاتەوە و ئێستاکەش هەمووی جگە لە خەڵوزێکی بێ سوود هیچی تر نەبوو

لیۆ:-هەر یەکێکتان ئەوەی کردووە پێویست ناکا بەم جۆرە ترسنۆک بێت، ئەگەر بوێری کردووە لەنێو کۆشکی پاشادا و لەژێر چاودێری سەدان پاسەوان ئەوە بکات ئەوا پێویستە بوێری ئەوەشی هەبێت خۆی ئاشکرا بکات....هیچ شتێک نا تەنها ئەوە نەبێت چۆن دەکرێ ئەوەندە بێ نمەک بن بەرامبەر پاشا؟ لەوکاتەی هەمووتان خەریک بوو ماڵ و پارەکانتان لەدەست بدەن ئەو هەمووتانی خستەوە سەر قاچەکانتان و یارمەتی دان وەک ئەوەی بەشێک بن لە خێزانەکەی، لە بچوکترین کاروباری وڵاتیشدا ڕای ئێوەی وەرگرتوە وەک ئەوەی لەگەڵ ئەودا پاشا بن !

ئەوە ڕاست بوو... دیۆن هەموو ئەوانە و زۆر زیاتریشی بۆ کردبوون ،هەر خۆی هەر کەسێک لە دەوروبەری دیۆن بژیایە ئەوا نەدەکرا لە ژیانێکی خراپدا بێت چونکە دیۆن ڕێگەی نەدەدا

لوکاس:-خۆت ماندوو مەکە لیۆ...هەمووان ئەو شتانەیان لەبیرە بەڵام هێشتاش یەکێک لەوان ئەوەی کردووە..ئەو کەسەی ئەوەی کردووە لەیادیەتی پاشا چۆن یارمەتی داوە و هەمووشی دەزانێت بەڵام ئەوەی ئەو کارەی کردبێت ئێستاکە بە قسەکانی هیچ کاممان بیرۆکەی ناگۆڕێت ...

من لەم نێوەندەدا چاوەکانم تەنها لەسەر دیۆن بوو
لەنێو توڕەییەکەیدا خەمێکی زۆر هەبوو کە نەیدەزانی چۆن دەریببڕێت ، وەک مناڵێکی بێدەنگ و ئاقڵ لەسەر کورسیەک دانیشتبووم و چاوەکانم بەبێتاوانیەوە بەدوای هەنگاوە گەورەکانی دیۆن دەڕۆشتن

بێگومان ئاوادەبیت کاتێک دەبینیت ڕەنج و ماندووبوونی دوو مانگ بووەتە شتێکی سووتاو و هیچ

وە زیاتر ماندوو دەبیت کاتێک دەزانیت یەکێک لە دەوروبەری خۆت ئەوەی لەگەڵتدا ئەنجام داوە

بەدرێژایی ژیانکردنم لەگەڵ دیۆن فێر بووم کە دەبێت چاوەڕێی هەموو شتێک لەهەموو کەسێک بکەیت..

لەیادمە کاتێک هەشت ساڵان بووم و لەسەر ڕانەکانی دیۆن بووم و چیڕۆکێکی بۆم خوێندەوە

[لە دارستانێکی گەورە و شاراوەدا و لەسەر لقی دارەکان  دوو باڵندە و مارێک دەژیان ، یەکێک لە باڵندەکان دەستی کردبوو بە دانانی هێلکە و نزیک بوون لە ماوەی تروکانیان، ئەو باڵندەیە زۆر ماندوو ببو وە هەموو کاتەکانی لەسەر هێلکەکان دەبردەسەر ،  ڕۆژێک باڵندەکە داوا لە باڵندەکەی تر دەکات تۆزێک شوێنی بگرێتەوە تاوەکو بڕوات و کەمێک خواردن بخوات، دوای ئەوەی خواردنی تەواوی دەست کەوت لە کۆتایی ڕۆژەکە گەڕایەوە بەڵام هەموو ئەوەی دۆزیەوە هێلکە شکاوەکان بوو لە سەر ئەرزەکە و لەژێر سێبەری لقەکە...

"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"Where stories live. Discover now