شێت

611 136 18
                                    

𝑁𝑜𝑟𝑚𝑎𝑛𝑑𝑦

𝑓𝑎𝑛𝑐𝑒

--------───※ ·❆· ※───--------

کاتێک ژینگەیەک و شوێنێک بەهەبوونی کەسێک ڕادێت ئەوا لەنەبوونی ئەو کەسەدا گوڵەکانیشی وشک دەکات و تەمی ڕەش دەپۆشێت و خۆی بەدووردەگرێت لەم هەموو ڕەنگە جوانەی هەیە ، بۆجارێکیش چاو بە ڕووناکی خۆر هەڵناهێنێت و جوانترین دیمەنی دەبێت بە شەوی تاریک ، چیتر بۆنی گوڵاو و باران ناپرژێنێتە هەستی کەس و هەموو ئەوەی پێتی دەدات بایەکی سارد و بێ گیانە

ئەوە نۆرماندی بوو لەنەمانی گوڵە سورەکەی

پاشایەکی نوێ و ژینگەیەک و هەستێکی وێرانە

دووهەفتەبوو لەوێدا دەرکرابوو بەڵام هێشتاکەش هیچ شتێک نەچوبویە جێگاکەی خۆی ..

تاکە شتێک لەجێگاکەی مابویەوە جەستەی دیۆن بوو ، ئەو جەستەیەی ڕۆحێکی خەوتووی تێدابوو

لیۆش شانازیەکی ئێجگای زۆری دەکرد بەوەی هەیەتی ، نۆرماندی هی ئەوە و ڕێز و دەسەڵات و ناو هی ئەوە

بەڵام ئەوەی لەدەستی دا زۆر زیاتر بوو لەوەی بەدەستی هێنا..
چیتر قاقای پێکەنین و قەڵەباڵغی سەر مێزی خواردنەکەی ناڕازێنێتەوە و شەوان باوەشی نەرمی هاوسەرەکەی گەرمی ناکاتەوە ، هیچی دیکە برایەکی نەبوو لەتەنگانەدا دەستی لە پشتی بدات و پێی بڵێت خەم مەخۆ من چارەسەری دەکەم ، چیتر لوکاسی نەبوو وەک هاوڕێیەک بڵێت بڕۆ پشوو بدە بەیانی هەموو شتێک باشتر دەبێت، یاخود منداڵەکانی نابینێت ڕابکەن و ئەو منداڵە گەورەیەی برای بەخێویکردووە دوایان کەوتبێت و بقیژێنن

چیتر کۆشکەکەی وەک جاران گەرم و شیرین نیە

بەڵام کاتێک کەسێک ویژدانی لەدەست دەدا ئەوا لەلای گرینگ نامێنێت ئەگەر کەسانی دەوروبەریشی لەدەست بدات

هەموو شتێک بۆ ئەو دەچوو بەڕێوە وەک ئاوی کانیەک کە ڕێگای بۆ خۆشکرابێت
بەڵام هەموو شتێک کۆتایی هەیە
ئەو خۆشیانەی وادەزانین هەرگیز کۆتایی نایەن ڕۆژێک لەکۆتایی ڕێگاکە دەستەکانت بەر دەدەن

سەری خستبویە نێو پەڕەکان کاتێک پاسەوانێک هاتە ژوورەوە و پێی ڕاگەیاند کە دیۆن خەبەری بۆتەوە

لەگەڵ هەموو ئەوانەشی کە کردی بەڵام هێشتاکە دەترسا
خراپەکاران ئاوان ... بیر لە دەرئەنجامی هەموو خراپیەکانیان ناکەنەوە و تەنها دەیانەوێ بگەن بەوەی دەیانەوێت..

لیۆ چیتر هەستەکانی گرینگ نیە بەڵام دیۆن..
ئەو دیۆنەی کاتێک چاوەکانی کردەوە هەرچەند ئازارێکی توندی هەبوو بەڵام هێشتاکەش پڕ هیوا و دڵخۆش بوو چونکە بینی زیندووە و لەنێو خێزانەکەیەتی

وە لەدوای چەند چرکەیەک دڵخۆشیەکەی دامرکایەوە کە نیوەی ڕوخساری بەسترابویەوە، سەری هەڵگەڕاندەوە بۆ ئەو ئاوێنەیەی لەتەنیشتیەوە هەبوو

"𝑫𝒊𝒐𝒔𝒆𝒍𝒍𝒂"Where stories live. Discover now