مەرگی نەنکم!

2.6K 143 144
                                    

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان

چاوەکانم کردەوە بەماندووی  بێزاری لەئاوێنەکەوە سێری ڕوخسارم کرد ژێر چاوەکانم ڕەش هەڵگەڕاون,کە ئاماژەیە بۆ ماندوێتیم لەم ماوەیەدا.

         چوم بۆ لای دایکم دانیشتم نانی بەیانی بخۆم وەک زۆربەی ماڵی کورد گڵۆپەکان پێنەکرابوون لەبەردەم هیتەرەکە(گەرم کەرەوەکە)دادەنیشتین من و دایکم.

گڤەی کتریو قۆریەکە لەبان هیتەرەکە کە د ەکوڵا  دەهات، سەرم هێشتا ئێشی تیا بوو چونکە دوێنێ شەو زۆرم خوێند بۆلی 12ی زانستیم تاقیکردنەوەی فیزیام هەبوو .

دایکم کاتێ خەریکی چا تێکردن بوو وتی"دوای دەبێ تەلەفۆنێک بۆ خەسووم بکەم بزانم غەزوورم چۆنە ، هیچ خەوی باش نابینم"

دایکم ئافرەتێک بوو زۆر بیری دەکردەوە لەشتەکان بیست ڕۆژە نەنکو باپیرم توشی کۆرۆنا بوون زۆر بەخراپی زیاد لەخەستەخان ، هەموان زۆر خەممانە نەنکم بەخۆیە باشترە بەڵامباپیرم تەنها ئێسکەکەی ماوەتەوە .

بەڕاستی بەبیرکردنەوەلەلەدەستدانی من دڵم گەرم ئەبێ .

منیش بەلاچاوێک سێری دایکم کرد قومێکم لەچاکەیاو وتم"هیچ ئەمەلێکی هەیە؟"مەبەستم باپیرم بوو.

دایکم هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وتی"چاوەڕێی ڕەحمی خواین."

لایەکی لێوم بەرز کردەوە وتم "پێئەچێ منیش توشبووبێتم سەرم زۆر ئەئێشێ"

دایکم بەنیگایەکی تاڵەوە وتی"قسەی خێر نازانی تۆش ، خەتای ئەم خۆکوشتنەتە پێت وایە لەموڵاتەیە سوودی هەیە"دایکم زۆر میهرەبان بوو زۆرکات کەزۆر خۆم ماندوو ئەکرد قسەی زبری پێم ئەوت دەمزانی خەمی منیەتی بۆیە لەدڵم نەئەگرت.

بە ساردی وتم "ئممم.."کەسایەتی من کەمێک سارد دەردەکەوێت، بەڵام سوێند ئەخۆم میهرەبانترین دڵم هەیە.
.
.
.
.

کات بو و بە یانزەی نیوەڕۆ ئەم ڕۆنازانم بەهۆی انتحانەوەیە یان چی بەس دڵم هیچ لەجێ نەبوو   ، لەپڕ مۆبایلەکەی باوکم لێی یا باوکم ئیشەکەی کاژمیر 5 بەیانی دەڕۆی نیوەڕۆ دەهاتەوەزۆر کات،

مۆبایلەکەی بیرچوو بوو ئەوڕۆ .

وەک ئەوەی چاوەڕێی ئەونامەیە بم دایکم لە متبەخ خەریکی دروسکردنی پیتزابوو خێرا چووم بۆ لای مۆبایلەکە لەماسنجەر یەکێک لەخوشکەکانی باوکم بوو واتا پورم نوسی بووی:

پورم:سەروەر ، ئاگات لەدایکم نیە لەکوێن ؟، لەبەیانیەوە حاڵی تێکچوە توخوا سەروەر شتێ بکەن!

خوێن بـــاییی  +18Where stories live. Discover now