دلێر مردوە؟

653 100 2K
                                    

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان

تەلەفۆنەی هەڵگرت ئەوەی بیستم ئەمە بوو وتی"ئەلو هەردی ....چی دلێر ....باشە باشە ،  ئێستە دێین"

نەفرەت لەم دلێرە دوبارە چی بوە ؟

ئای خوایە خوێنەرەکانم من دەڵێم دڵم لەجێی خۆم نەبوە ، ئەوتوڕەیو بێزاریەی چاوەکانی ڕۆمان بەتەواوی ئاشکرا بوو .

باپیرم سێرێکی ڕۆمانی کرد و وتی"هەڵیگرە بۆ کاتێکی تر!"ڕۆمان بەبێزاری سەری سوڕاند.

من هەردوای ئەوە هەستام ڕۆشتم بۆ  باخچەکەی ماڵی باپیرم تا هەوایەک هەڵمژم ، ئەوەی ڕویدا وای لێکردم هەست بەهەناسە تەنگی بکەم ، جادلێر هەرچیەکی کردوە بەدۆزەخ ئەو گرینگترین ساتی ژیانمی تێک یا ، نا ببورن گرینگترین ساتی ژیانی من و ڕۆمان..

لەم بیرکردنەوانەدابووم  و سێری ئاسمانم دەکرد ؟دەنگێکی لەم شێوەیە ڕامی پەڕان"ئحمم"ئەوەڕۆمان بوو لەدوامەوە قوڕگی پاک کردوە ، تاوەکو ئاگادارم بکاتەوە کە ئەولێرەیە .

هاتە نزیکمەوە بەهەمان شێوە سێری ئاسمانی کرد لەکاتێکدا دەستی لەنێو گیرفانی پانتۆڵەکەیدا گیر کرد.

منیش وەک و تەعلیقێک بۆ باپیرم وتم"چیەدلێر مردوە ؟ وا خۆی تێکدا"مەبەستم باپیرم بوو کەخۆی تێکیا.

ڕۆمان لایەکی لێوی بەرز کردەوە و وتی"دیارە شەڕی کردوە حاڵی خراپە"هەر بەکورتی ڕۆمان پێی وتم ، هیوای سەلامەتیم بۆخواست بەڵام ڕۆمان بێدەنگ مایەوە ، بەڕاستی ڕۆمان هیچ حەز بەدلێر ناکات.

پاش کەمێک بەشیرینیەوە ڕووم سوڕاند بۆ ڕۆمان و پرسیارێکی گەمژانە هەر لەخۆوە بەمێشکمداهات وتم"ڕۆمان چی ئەکەی گەر ڕۆژێک هەواڵی مردنی منت پێبگا؟"

ئەویش یەکسەر برۆکانی کەمێ گرژ کرد وەک ئەوەی  ئەوەی  گەر بەخەیاڵیش بێ ئازاری ئەدا پاشان بەنیگایەکی قوڵەوە سێری کردم وتی"داستانی شیرین و فەرهادت بیستوە؟"

شیرینو فەرهاد  بیستومە بەڵام نەم خوێندۆتەوە!، هاتم وڵامی بەمەوە ...دەنگی خانم لەدوامانەوە بیسترا وتی"شیرین و فەرهادی چی؟"ئاهـ هیوادارم  هەموو قسەکانمان تێنەگەیشتبێ.

ڕۆمان کەم قسەئەکات ، بەڵام قسەکانی کاریگەرن.

ڕۆمان خێرا ئاوڕی دایەوە وتی"هیچ ، ئێهـ خانم ڕۆشتن پیاوەکان؟"خێرابابەتەکەی داخست خانم وتی"ئا ڕۆشتن ، ئەڵێن دلێر نەشتەرگەری بۆ ئەکرێ"

ڕۆمان بەبێ باکانە دەنگی "ئمم"ی دەرکد پاشان وتی"ان شاء اللە باشەبێ"
.
.
.
.
.
.
.
.
دوای دوو ڕۆژ

خوێن بـــاییی  +18Where stories live. Discover now