باوکم ڕۆمان ئەکوژێ؟

614 114 600
                                    

ناچارە ڕازی بێ دەنا سەری دڵدارەکەی پێشوازیان لێئەکات بەزووترین کات.

چەن جێگای بەزەین.

کۆتای خاڵی تێڕوانینی ئەیون
.
.
.
.
.
.
خاڵی تێڕوانینی سارینا

چاوەکانم بەئەستەمی کرانەوە دوای ئەو ڕووداوانەی دوێنێشەو ڕویاندا ، دەبینم لەنێو جێگەکەمم لەماڵەوە بەکالۆنایەکەوە کە زۆرئازارم ئەیا کاتێدەسم ئەجوڵێنم.

تەواوی ڕووداوەکان وەکو فلمێک لەمێشکما لێئەدرانەوە

*

**

"یان ئەوەی وتم ، یان ئەم کچە وەک خوێنبای ،بۆ برازاکەم ئەیوب ، ئیتر باش بیری لێبکەنەوە یەک هەفتەتان هەیە ، سوێن بەوخوایەی ئێوە بڕواتان پێهەیە ، وڵام نەدەنەوە سەری حەوتەم ڕۆژ سەری ئەم ڕۆمان ناوە بەدەرگاکەتانەوە هەڵەواسم"

***

سەری ڕۆمان هەڵەواستم؟ ...بەبیرکردنەوە لەم هەموو ئازار وە لەگەڵ ئەم باردوودۆخە جەستەیو دەروونیە ناجێگیرەم هەست بە  شێت بوون ئەکەم.

لەم بیرکردنەوانەدابووم باوکم هاتە ژوورەوە لەگەڵ هەردوو براکەم ، ئەودیمەنەی ئەو زۆرنامۆ بوو باشە مرۆڤ ئەتوانێ ٥ پێنج ساڵ پیرتر دەربکەوێ بەماوەیەکی کەم؟سەروو ڕیشی چەند ڕۆژێکەنەکردوە تاڵەسپیەکانی نیشاندراون ، ئەم شێوە و دەرکەوتنەی باوکم جەرگم ئەسووتێنێ.

برا بچوکەکەم سێرێکی کالۆناکەی کردم وتی"دادە ئێستا باشتری ؟"منیش هەوڵی زۆرم یاتا بەزەردەخەنەیەکی شیرین بەلایەنی کەمەوە وڵامی بەمەوە.

پاشان باوکم لەتەنیشتم دانیشت و سێرێکی براکانمی کرد وتی"کوڕینە ئێوە جارێ بڕۆن باشە؟"براکانیشم بەگوێی باوکمیان کردوو وڵامی بەڵێیان دایەوە.

باوکم سەری دانەوان بێئەوەی سێرم بکا وتی"سارینا تۆو ڕۆمان یەکتریتان خۆشەوێ؟"ئەم پرسیارە لەلەیەن باوکتەوە لێت بکرێ چۆنە ؟ لەبارودۆخێکی وایە ، جەستەم کەوتە لەرزین ، نەک لەبەر نەخۆشی بەڵکو سوێنەخۆم لەبەر شەرم لە باوکم.

ناهـ سارینا ، ئێستا کات کاتی شەرمنیە ، هێشتا درەنگ نیە ، هەموو شتێک دیارەو ئاشکرایە .

منیش سەرم بەرز کردەوە وتم"بەڵێ باوکە ، زۆریش"کە ئەمەی بیستبە چاوە کراوەکانی نیگایەکی توندی پێیانم.

پاشان وتی "چەنێکە؟"منیش ڕاستەوخۆ وڵامم یایەوە وتم"نازانم چەن مانگێک ئەبێ  ، ئەو بڕیاربوو بێته داوام ڕێنەکەوت باوکە سوێنەخۆم نیەتمان پاک بوە"ویستم کەمێ باوکم هێور بکەمەوە ، چونکە پەست دیاربوو بەڕاستی ، بەڵامسوودی نەبوو .

خوێن بـــاییی  +18Where stories live. Discover now