ئازارەکانی خۆم لەبیر کرد ، بیری جوڵەسەیرەکانی ئەیوبم کەوتەوە ، خێرا دەستم لەنێو دەستی لەنیا دەرکرد و دەرگای ژورەکەم کلیل یا.
"مرۆڤ لەم ماڵە هەموو شتێک لەدەس ئەیا ،بێ ویستی خۆی"لەنیا بەتۆنێکی تێکشکاوەوەوتی.
"هیوادارم خودا مەرگم پێش بخات ، گەر ڕوبەڕووی بابەتێکی ئەخلاقی واببمەوە"زۆر بەدڵنیای وتم کاتێ خەیاڵم ڕۆشتبوو.
"زۆرم هیوا خواست سارینا ، بەڵام مەرگ نابێتە میوانم ، وەک بڵێی هێشتا سەرەتای ژیانمە ، بەڵام سوێنەخۆم من لەسەرەتاوەوە ئەژنۆم شکاوە چیبه کۆتای؟"
"ئەوشەو ناچینە دەرەوە تاخو خەلیل نەیاتەوە"من وتم و لەنیام لەباوەش کرد ، بۆنی خوشکم پێوەگرتبوو.
پێم وابوو تەنهامن بێچارەم؟
.
.
.
.
.
.
"بۆچی واز لەمن ناهێنی ، چ ئیشت بەمنە لەکاتێکدا وەکو بەراز ئەم هەموو سۆزانیەت لەتەنیشتە ، لێم گەرێ بامنیش بۆخۆم بژیم"من بەگریانەوە هاوارم بەسەر ئەیوبدا کرد لەکاتێکدا نزیکی نیوەڕۆیە هێشتا لەژێر جیگەکەیەتی، بۆنی پیسی و خواردنەوە هەموو شوێنێکی تەنیوە."بۆی بڕۆی بۆلای کوڕەمامەکەو ، دەس لەم خەیاڵانەبشۆ ئەودوانەتان قەد بەیەک ناگەن ڕۆژێکم مابێ یەکێکتان ئەکوژم!"
زۆر بەدڵنیای وتم"کەواتە بمکوژە چاوەڕێی چیت؟"سێری چاوەکانیم کرد ، پەیوەندی چاوەکانمان زۆربێهێز کرد ...
هێواش هێواش هاتە پێشەوە ، لەکاتێکدا چاوەکانی بۆ چرکەیەک لەچاوەکانم نەتۆراند ،تاڵێک لەپەرچەممی گرت، ئەم ڕەفتارە وەک ئاولاشەمی هێنایە لەرزە ، پاشان لەنزیک گوێچکەکانمەوە چرپاندی وەوتی"چی بکەم کە بەشێکی نادیار لەمن ناوی تۆ ئەبا هەمیشە...ها جادوگەر؟"
هیچ شتێکم نەوت ،هەندێک کات مرۆڤ گرینگ نیە ناو ناخی چۆنە ، گرینگ ئەوەیە کەچۆن دەری دەبڕێت!
پاشان چوو بۆ حەمامەکە تاکو خۆی لەجەستە پیسبوەکەی ڕزگار بکات ، چی دەربارەی ناخی؟
ویستم ناخی بشۆم ...بەڕاستی هەوڵم دا!
.
.
.
.
.
.
"کچەکەت شوشی کردوە هێشتان واز لە کوڕەکەی من ناهێنی...ژیانی لە کوڕەتاقانەکەم تێک داوە ، پێی بڵێ کە بەتەمام ژنی بۆ مارەبکەم ، بابەرۆکی کوڕم بەربدا هەر ڕۆژەو بەشێوەیەک خۆی ئازار ئەدا ..تەواو تەحەمولم نەما سنور خان"
.
.
.
.
.
.
.
خەریکی چا کردنی جلەکانم بووم ، کاتێک ئەیوب بەخاولیەک لەحەمام هاتە دەرەوە ، دەستی بە قژە تەڕەکەیدا دەهێنا .خێرا چاوم لابرد لەسەر دیمەنەکەی ، ئاگاداربووم سێری منی دەکرد هات بەرەو ڕووم وتی"چیە بەتەمای ڕاکردنی؟"
YOU ARE READING
خوێن بـــاییی +18
Romanceخــوێن باییی تەنها کتێبێک نیە ...خوێن بایی ژیانە! ئاگاداری:ئەم ڕۆمانە دەکرێ وشەی نەشیاو یان تراژیدیاو ئەشکەنجە وە دیمەنی نەشیاوی تێدا بێ ، تاکەئامانج لەمانە زیاتر ڕونکردنەوەی ڕوداوەکانە بۆ تۆی خوێنەر، بۆیەگوناحی خۆتان لەملی خۆتان.