بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان
بەڵام دەنگێکی سامناک لەو تاریکیەدا لەدواوەم بیسترا بێ بەفیڕۆدانی ساتێک بەدەستە گەورەکانی جەستەی منی بۆ لای خۆی ڕاکێشا .
شتی وانابێ!
من ئێستا بەندنکراوم لەنێو دەستەکانی ڕۆماندا ، بەدەستەکانی کەمەرە باریکەکەی گرتوم و بەمەستی سێری چاوەکانم ئەکات پاشان بۆ لێوەکانم .
ئای خوایە ڕاز گۆبم بۆ بەنزیکێ20 سانی من بەتاساوی پەیوەندی چاوم لەگەڵدا بەست .
چاوەکانی ئاڵۆزن پڕن لەهەست ، چاوە سەوز باوەکانی لەتاریکیدا وەک ڕەش دەرئەکەوێ لەگەڵ برۆ قەیتانیەکەی زۆر گونجاوە ، سوێند ئەخۆم ئەڵێی تابلۆیەکی نەخشێنراوە ، ئەی تۆی خوێنەر بەلاتەوە سەیر نەبێ کەوائەڵێم ئەوەی من ئەیبینم تۆ نایبینی لێم مەگرە شڵەژاوم.
هاتمەوە هۆشخۆم ، و دورگەی خەیاڵم جێهێشت ، لەکاتێکا هەوڵم ئەیا خۆم دەربێنم ئەوزیاترو زیاتر توندی ئەکرد دەستەکانی لەکەمەرم بەشێوەیەک جەستەمان تەواو پێکەوە لکابوو ، لەم بارودۆخەدابووم بەشڵەژاوی یان ڕازگۆیانەتر بڵێم ترساوی وتم"بۆچی منت لێرە بەند کردوە چیتەوێ؟"
ڕاستەوخۆ کاتێ چاوەکانی لەسەرلێوم لابردو و سێری چاوی کردم بە ئاشقانەوەوتی"تۆ"
ئەی خوێنەر من قسەی دڵمت بۆ ئەکەم سوێند بێت بێپەردە باسیئەکەم ، بەڕاستی لەدڵەوە منیش ڕۆمانم ئەوێ ...بەڵام ئەو کوڕە زۆر ئاڵۆزە بۆتێگەشتن ڕونتر متمانەی نیە ، وە جگەلەوە من باش شارەزای نیم .
ئەوەی کە ئێستا لەنێو دەستەکانی بەند کراوم بۆ من زۆر نوێیه ، نەخێر سارینا بەم شێوە ئاسانە نابیتە نێچیری ئـــــــارەزوەکانی.
هەوڵم یا ناڕازی خۆم دەربخەم ، برۆکانم گرژ کرد وتم"مەبەستت چیە؟"
کەمێک پەست بوو بەپرسیارەکەم ، ئەڵێی چاوەڕێی ئەوە بوە لێی بپاڕێمەوە بۆ ئارەزوەکانی .
ڕوی سوڕاند...پاشان دوبارەسێری کردم وەک ئاماژەیەک بۆ بێباوەڕی وتی"تۆ ، سارینا من تەواوی تۆم ئەوێ"
پێموابوو لەجیاتی پرسیاری گەمژانە ئیتر بۆم ڕوون بۆوە ، ئەبێ خۆم بپارێزم ، خۆشم ئەوێی گومانی تیانیە نەفرەتیانە خۆشم ئەوێ بەڵام من لەنێو دەستەکانی بەبەندکراوی لەژورێکی تاریکدا وەختە دڵم ئەوەستێ دەبێت کۆتای پێ بێنم ، سارینا تۆ پێویستە پێ بە هەستەکانتا بنێی لەم کاتانەدا!
بەدڵنیای وتم"هاوار ئەکەم ڕۆمان"ڕۆمان جەوەکەی بەدڵ نەبوو چاوەڕوانی ڕەتکردنەوەی من نەبوو بێزار دەرەکەوت ، تا زیاتر جەختی بکەمەوە کە بەجدیمە دوبارە وتم"دەسم لێبه ی هاوار ئەکەم سوێند ئەخۆم بەهەموو هێزم"
YOU ARE READING
خوێن بـــاییی +18
Romanceخــوێن باییی تەنها کتێبێک نیە ...خوێن بایی ژیانە! ئاگاداری:ئەم ڕۆمانە دەکرێ وشەی نەشیاو یان تراژیدیاو ئەشکەنجە وە دیمەنی نەشیاوی تێدا بێ ، تاکەئامانج لەمانە زیاتر ڕونکردنەوەی ڕوداوەکانە بۆ تۆی خوێنەر، بۆیەگوناحی خۆتان لەملی خۆتان.