بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان
*دوای حەوت مـــــانگ *
ئەمە کۆتای نیە ، ئەمە سەرەتای ناهەمواریە.
"باشە دایە ، پیاو ئەتوانێ وازوو ژنەکەی بیر بکات"لەدایکمم پرسی لەکاتێکدا دایکم هێواش هێواش فرمێسکەکانی ئەسڕی وە سەخت هەوڵیئەیا تانەگری ، لەکاتێکدا دایکم خۆی تەندروستی ناجێگیرە.
دایکم وتی"کچم پیاو هەمووی وا بێسفەتە"
باوکم هاتەژورەوە ، خێرا دایکم ڕوخساری سڕی ، باوکم هەستی کرد کەدایکم دەگریا ، وە پاشان وتی"سنور گەر ئامادەی بابڕۆین درەنگە!"دایکمو باوکمم و مامەکانم دەچون بۆ مارەکردنی ژنی دوەم بۆ باپیرم بەدڵێکی شکاوەوە.
دایکم وڵامی یایەوە وتی"بابڕۆین"
ئەم باسه لەسەر چیە؟ دایکم و باوکم بۆ کوێ ڕۆشتن؟
خوێنەری ئازیز بازۆربەکورتی ئەمحەوت مانگەت بۆ باسبکەم ، نزیک حەوت بۆ هەست مانگ تێپەڕیوە بەسەر مردنی نەنکی خوالێخۆشبووم ،هەر دوای سێمانگ لە مردنی نەنکم باپیرم داوای لەکوڕەکانی کرد واتا باوکم و مامەکانم تا ژنی بۆبدۆزنەوە هەرچەنە ئێمە واتا هەموومان ڕەزامەندی تەواومان دەربڕی کەتا مردن بمێنێتەوە لامان بە خۆشحاڵیشەوە بەخێوی ئەکەین وەک چاومان ، بەڵام ڕەتی کردوە ، سوێند ئەخۆم باپیرم بە باوکم و کوڕەکانی تری بڵێ بمرە ئەمرن ، خوێنەری ئازیز بەلاتەوە سەیر نەبێت بەڵام بەڕادەیەک هەموان گوێڕایەڵین کە وەسف ناکرێ.ئەوەی ئەیڵێم ئەقڵ تەسەوری ناکات ، بەڕاستی بۆئێمە زۆر قورسە باپیرم حاڵی ناجێگیر بوو زۆر هەرچەنە داپیرم لەدەست یاوە هیوام وایە باپیرم باش بێت ، وە الحمدللە خۆی گرتۆتەوە(واتا باشتر بوە یان هاتۆتەوە سەرخۆی).
بەڕاستی ئێمە بەخێزانی تەواوی کوڕو کچەکانی باپیرم بەم بڕیارەی دڵگرانبووین ، زۆریش دڵگران چەند جار هەوڵمان یاوە کە تێی بگەیەنین بۆ بارودۆخی ئەو ژنهێنان باش نیە ، لەوڵامدا بەتوڕەیی پێی وتوین"ئێوە خەم خۆرم نین "بەکورتی ئەوەی باپیرم بیەوێ هەر ئەوەیە.
چەند بیر لەم بابەتە دەکەمەوە زیاتر دڵم توند ئەبێت و یادی داپیرە جوانەکەم یەخەم ئەگرێ خودا لە مردوی هەموولایەک خۆشبێت و بەبەهەشتیان شادبکات امین اجمعین.
بەهەرحاڵ ئەوەی جێی باسە الحمدللە بەنمرەیەکی زۆر باش قۆناغی دوانزەم بڕی هەرچەنە توشی ناخۆشی زۆر بووین بەڵام خودا یارمەتی یاین .
نمرەکەم بۆ بەشێک بەشەپزیشکیەکان دەبێت ، بەڵام خولیای لەمنداڵیمەوە زمانی انگلیزیبوە ، ئەوەی جێی داخە ئەم ساڵ نەمتوانی ناوم بنوسم بۆ زانکۆ لەبەر چەند بارودۆخێکی خێزانی لەهەمووی گرینگتر دایکم نەخۆشە و نەشتەرگەریەکی بۆ کراوە لەم ماوەیەدا.
YOU ARE READING
خوێن بـــاییی +18
Romanceخــوێن باییی تەنها کتێبێک نیە ...خوێن بایی ژیانە! ئاگاداری:ئەم ڕۆمانە دەکرێ وشەی نەشیاو یان تراژیدیاو ئەشکەنجە وە دیمەنی نەشیاوی تێدا بێ ، تاکەئامانج لەمانە زیاتر ڕونکردنەوەی ڕوداوەکانە بۆ تۆی خوێنەر، بۆیەگوناحی خۆتان لەملی خۆتان.