گوێم لەبانگی نیوەڕۆ بوو ، هەستام نوێژەکەم بکەم ،پارچەیەک جلی پاکم ڕاخست وەک بەرماڵێک هەرچەنە ڕووی قبلەشم نازانی بەڵام خۆشبەختانە مۆبایلەکەم یارمەتی یام.
کۆتا سەلامم دایەوە ، ئەیوب هاتە ژورەوە لەناکاو ،منی بینی کەلەنوێژ کردن تەواو بووم.
پاشان ئاگاداربووم خوێنی دەکوڵا لەتوڕەیدا ، دەستیدرێژ کرد تا بەڕوخسارما بکێشێ ، بەڵام وەستا.
منیش وتم"لێمبە ، لێیانێک لەبەر نوێژکردنم بێت شانازیە"
ڕێک کەوام وت وتی"بۆدوای ، دەم درێژیش مەکە"دوای وتنی ئەمە دەستەکانی گرتم دوبارە بەدوای خۆیدا ڕای دەکێشام ، ئایا پێی وایە کەمن پێم نیە ناتوانم بڕۆم؟
وازلەوە بێنن ، چ جۆرەمیوانێک یەکەم ڕۆژی بوکوزاوای دێنە میوانی بۆ ماڵەوە؟
ئەمە بێشەرمییە!
سێری وشەی بووک بکەن ، ڕێک ئەو وەک بوکەڵەیە دەبینێ بۆ حەزەکانی و هیچی تر!
لەم بیرکردنەوانەدابووم گەیشتینە ، ئەیوب دەستی بەردام پاشان ، بەدوایدا ڕۆشتم بۆ هۆڵەکە ئەوشوێنەی نانی لێدەخورا.
خوێنەرە خۆشەویستەکانم ، یەکەم شت من تەرکیزم چوە سەر ئەو هەموو خواردنانەبوون لەسەر مێزەکە ، ئای خوایە لەبەهەشت ئەچوو بۆ کەسێکی وەک من ، کە حەزم بەخواردنە ، وەلەهەمانکاتدا زۆریشم برسیە.
خەریک بوو بەهۆی حەپەساویم بۆ خواردنەکان شەرمەزار بم بۆیە هاتمەوە هۆش خۆم کاتێ ئەیوب دەستی کرد بەچاک و چۆنی.
لەسەر مێزەکەخەلیل ناوی لەسەر دانیشتبوو ، لەگەڵ پیاوێکی تر هەرلەتەمەنی خەلیل ، وەلەگەڵ کوڕێک دا.
"بەخێربێیت کاکە هێمنی بەڕێز ،بەڵێن تۆش بەخێر بێی دەمێکەیەنەم بینیوی"ئەیوب بەکەسایەتیەکی تەواو جیاواز قسەیەکرد و بەخێرهاتنی ئەکردن ، لەکەسێکی کراوەو ڕوخۆش دەچوو ، بەڵێ ئەو ناوازەیە لە خۆ ساختەکردن ، ڕووی ساختە هیچ سوودێکی نیە ، هەرچۆنێ بێ ڕوە ڕاستەقینەکەی دڕندەیەکە.
وادیارە ئەو پیاوەی بەتەمەن ڕێک لە تەمەنی خەلیل ئەچوو ناوی هێمنە کەسێکی بەڕێز دەرەکەوت بەشێوە ، ئەو بەڵێن ناوەش گەنجێکی چاو شینی کەتە(واتا بەرزەباڵا و شانپان) بوو لە ۲۲بۆ ۲۷ تەمەنەکانیەتی ، بەپێی لێکدانەوەی من.
لەماوەیەکی کەما ئەمانەم لەمێشکما لێکدایەوە کاتی ئەوەدێت من وەک بووکێکی دڵ خۆشی ئەم ماڵە پێشوازی بکەم ، تەبعەن ئێستا لەژێر هەڕەشەو فشاری چاوەکانی ئەیوبدام.
"بەخێربێن بۆ ئێرە ، گەورەتان کردین"من وتم بەزەردەخەنەیەکەوە ، کەبەتەواوی توانام هەوڵم بۆی یا.
YOU ARE READING
خوێن بـــاییی +18
Romanceخــوێن باییی تەنها کتێبێک نیە ...خوێن بایی ژیانە! ئاگاداری:ئەم ڕۆمانە دەکرێ وشەی نەشیاو یان تراژیدیاو ئەشکەنجە وە دیمەنی نەشیاوی تێدا بێ ، تاکەئامانج لەمانە زیاتر ڕونکردنەوەی ڕوداوەکانە بۆ تۆی خوێنەر، بۆیەگوناحی خۆتان لەملی خۆتان.