هاوسەرگیەکە ئەکەم!

624 139 64
                                    

لەم قسانەدابووین ڕۆمان خۆیکرد بەژوورا و دەستی باوکو دایکی گرت و پاشان وتی "مامە توخوا داوای لێبووردنەکەم هاتمە ماڵەوە کەسی لێنەبوو زانیم هاتونە بۆ ئێرە" پاش وتنی ئەوە بێ ئەوەی هیچ بڵێ ڕۆشت ، بەجۆرێک لەڕەفتاری دایکو باوکی شەرمەزار بوو.

ئیتر ئەمە دایکو باوکە ، ڕۆڵە زۆر شیرینە ئاخر!
.
.
.
.
.
دوبارە چاوم بە ماندوێتیەوە کردەوە دوای بینی چەندین کابوسی ناخۆش .

ئاخر ژیانە ناخۆشەکەم لەخەوەکانیشمدا وازم لێناهێنێ.

سوێنەخۆم ئەونە بەحەسرەتی خۆشیەوەم ، زەردەخەنەیەکی ڕاستەقینەوەم گەر لەخەونەکانیشمدا بیبینم سوپاسی خودا دەکەم.

خێرا لەژێر جێگەکەم دەرچووم بەماندوێتی.

لەئاوێنەکەدا سێری ڕووخسارمکرد چیم بینی سەت پلە گۆڕاوم .

ڕەنگم پەڕیوە ، چاوەکانم ئاوساون بەهۆی گریان لێوەکام وشک بووک هەروەک ئەوەی نەخۆشی ئەکزیمام بێت.

ئایا ئەوە منم بەم جۆرەم ، کوا ئەوکچەی کە بەیانیان هەڵدەستا خێرا  ڕۆتینەکانی  ئەکرد ؟و ئەدرەوشایەوە

کوا ئەو سارینایەی زەردەخەنەکانی دڵی هەموانی ئەبرد.

ئەو سارینایە مرد.

دەنگی دەمەقاڵێکانی دایکو باوکم لە خەیاڵی ڕوخسارە شێواوەکەم دەری هێنام ، نزیک بوومەوە لەژوری میوان لەپش دەرگاکەوە گوێم دەگرت.

دایکم وتی"هەر تۆ خۆت توش نەخۆشی دەرونی ئەبی سەروەو ، شتەکە وا گەورە نیە ڕابردوو لەبیربکە"

باوکم وڵامی دایەوە"چی ڕابردوو لەبیرکەم ها تۆنازانی کوڕی ئەو تلیاک فرۆشە چ ماڵێکی پیسە؟ئەخر سنوور خوات هەبێ چۆن دڵم بێ سارینایان پێ بەم."

دایکم بەشێوەیەکی لەسەرخۆ خۆت ئەزانی سارینا چەن تێگەشتوە دڵنیام خۆی ئەگونجێنێ"بۆستن خوێنەرەئازیزەکانم ؟ ئەوە من چی ئەبیستم لەدایکی خوێنو گۆشتیم ، نازانم لەبەر سۆزیەتی بۆمن یان مەرامی باوکم .

باوکم وتی"بەسە ، بابەتداخە با توڕەنەبم"ئەمەبەحساب توڕەنیە ئێستا

تۆبڵێی ئەم باسی باوکی ئەیوبە کەبەتلیاک فرۆشناویان کرد چی بێ ؟

چڕابردویەک هەیەو من بێئاگام.

یاپەروەردگارام ڕێگەم نشان بە!

پاشان دایکم کۆتا قسەکانی وت لەو گفتوگۆیەیا"گەر وانەبێ برازات ئەکوژن ئەویش نەبێ خۆمان ئەکوژنەوە ، کامی باشترە ها؟ ، من خۆم کچی خۆم پەروەردەکردوە"

خوێن بـــاییی  +18Where stories live. Discover now