دیداری ڕۆمان!

709 131 65
                                    

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان

پێنج خولەکی پێچوو ، خەیاڵم ڕۆشتبوو سێری جانتاکەم دەکرد.

تابرێکی شۆفێرێکی سەرشێت لەپێشمدا لەخەیاڵەکانمی دەرهێنا،

جامی سەیارە کە هاتە خوارەوە ، ئەوسیمایەی بینیم ، دڵمی هێنایە لەرزە !

ڕۆمــــــــــــــــــــــــان.

دڵدارەکەم بێگومان ، ناڵێم دڵدارەکۆنەکەم ، چونکە ئەو یەکەم و کۆتا کەسە کە بەڕاستی دڵم پێوەی بوە ، تائێستا وە تاکو کۆتا هەناسەی گیانی شیرینم.

هەرچەنە هەوڵ ئەیەم دەڵێم هێی سارینای گەمژە تۆ ئێستا مێردت هەیە ، بەڵام چەنێک دەکەم دڵە تێکشکاوەکەم  نکۆڵی ناکا لە خۆشەویستیم بۆ ڕۆمان.

ڕوخسارەسەرنج ڕاکێشەکەی ئێستا ماتی پێوەدیارە ، چاوە سەوز باوەکانی کەوەک مادەی بێهۆشکەرن بۆ مرۆڤ ئێستاکە ماندوو دەرەکەون ، وە ڕیشێکی زۆری داناوە سوێنەخۆم یەکەم جارە بەم جۆرە دەیبینم!

خولەکێک سێرم کرد ، پاشان پێش ئەوەی لێوەکانم لێک جیابکەمەوە ، وتی"سەرکەوە ، سارینا"

ڕازگۆیانە بەئەندازەی دووری ئاسمانەکان و زەوی بیرم کردوە ، وە تامەزرۆیم.

بەڵام لەهەمانکاتدا ئەوترسەی کەلەدڵمدا هەیە لە ئەیوب کەم نیە.

چی گەر ئەو بمانبینێت ،چی گەر پەیوەندی بەماڵەوە بکات بڵێت کواسارینا ، ئەوانیش وەزعەکە بێ مەبەست دەشێوێنن.

ئەمە کارەساتە.

خێرا بەشڵەژاوی لەکاتێکدا هەنگاوی بچوک بچوکم دەنا بۆ دواوە  وتم"نا نا ڕۆمان ، چی گەر ئەیوب..."قسەکەم تەواونەکرد لە ئkۆتۆمبێلەکەی دابەزی ، بەقیافە ڕێکەکەیەوە لەبەردەمم وەستا!لەکاتێکدا ریکۆردێکی درێژی لەبەربوو لەگەل بلوزێکی سوف بەم سەروڕیشەوە ، زیاتر لەتورکێک ئەچێت.

دەستی گرتم و ڕاوانەی ناو ئۆتۆمبێلەکەی کردم ، لەکاتێکدا ئەم وت"ڕۆمان بۆ من تۆش باش نابێ ، تکای خوات لێئەکەم وازم لێبێنە ، ئەیوب کارێکمان بەسەر دێنێ"

پێش داخستنی دەرگاکەی ئۆتۆمبێلەکە سێری کردم وتی" ئەی ئەیوب بەجەهەنەم باشە!"

پاشان دەرگاکەی داخست و دەسی کرد بەلێخورینی ئۆتۆمبێلەکە.

"ڕۆمان ، چیت لێمەوێ"هاوارم کرد بەهەناسە پچڕ پچڕەکانمەوە.

"بۆ پرسیارێک ئەکەی کە وڵامەکەی ئەزانی ، کەی تێئەگەی لێم ، تۆم ئەوێ.....تۆۆۆ!"ئەم قسانەی کرد بە دەنگێکی بەرز ، سێرێکی منی کرد کاتێ کۆتا ڕستەی دەربڕی.

خوێن بـــاییی  +18Where stories live. Discover now