من سۆزانی نیم!

831 106 605
                                    

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان

لەنا کاو بەتانیەکەی لەلاشەم کردوەو لێم نزیک بۆیەوە ، من شۆک بووم خێرا هەستامەوە دانیشتم پێش ئەوەی هیچ بڵێم
دەستی کرد بە باخەڵیدا (گیرفان pocket)بڕە پارەیەکی دەرکرد  و نزیکی خستەوە لێم پاشان
وتی"سارینا ئەمشەو لەگەڵم بمێنەوە!"

هێواش هێواش نزیک ئەبۆوە لێم .

چی  ئەوە دلێر من بەسۆزانی ئەزانێت یان  چی؟

ئەمە گەمژانەترین شتی ساڵە کەبینیبێتم ، ئایا ئارەزوو بەوشێوەیە پیاو بێ مێشک ئەکات؟ ئاهـ بەڵێ بێگومان.

من سۆزانی نیم!

خوایەگیان بۆچی من توشی ئەمشتانە ئەبم؟چی گەر کەسێک بینیمانی ، لەهەمووشتێک مەترسیدار تر سایە لە دەقەوسەحاتا دەردەکەوێ .

چی پێ بڵێم خۆ خەڵک ناڵێ خەتای کوڕەکەیە ، دڵنیام دەڵێن(گەر کچەکە خۆی قنی نەخورێ کوڕەش داواناکا)ببورن ئەزانم جوانیش نیە بۆ وتن ، بەڵام ئەمە ڕاستیەکەیە .

خێرا پارەکەیم گاڕانەوە بۆ نزیک سنگی وتم"ئەوە تۆ تەواوی دلێیر ، مەبەستت چیە؟"

پاشان وتی "خۆت ئەزانی ، دوای نوستنی هەموان کەمێ دڵخۆشم بکە"ئەم ڕستەیەکەی وت بێ ویستی خۆم قێزم لەخۆم کردەوە کە تائێستا بە زلەیەک دەمیم پڕ خوێن نەکردوە .

دەسم بەرز کردەوە زلەیەکی لێبەم ...لەناکاو سایە هاتەوە کەمێک وەستا زۆرزانی چاوێکی داگرت و  وتی"ئەوە چ باسە؟"

خێرا دەسم هێنایە خوارەوە  و خۆم خەریک کرد بە قژە شەپۆلیەکەمەوە، خوای بانی سەر ئێستە من چی بکەم ؟ سوێن ئەخۆم سایە بزانێ بەناو پورەکانما بڵاو ئەبێتەوە ئینجا هەموان!!

ویستم بێمەوەسەرخۆم لەم کەئابەیە  بیرۆکەیەکی گەمژانەم بۆهات هیوام وایە بڕوابکا وتم"ئەم دڵێرە  ئەیەوێ چاڵنجی تیکتۆک  تاقی بکاتەوە لەسەرمان سایە"لەکۆتاییا چەند دەنگێکی پێکەنینی ساختەم کرد و سێرێکی دلێرم کرد بەچاو تێمگەیان هیچ نەڵێ دواتر باشنابێ.

سایە زۆر کچێکی زۆرزانە ، ئەزانم بەوئاسانیە بڕوا بەهەمووستێک ناکا .

پاشان سایە وتی "چاڵنجی چی؟"

منیش ئاماژەم بۆ پارەکانی دەستی دلێر کرد وتم"دلێر ئەڵێ ئەم پارانە بۆ  من و تۆ گەر بتوانین تا پێنجی بەیانی نەخەوین "

خوێن بـــاییی  +18Where stories live. Discover now