پرسە

918 106 156
                                    

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان

بەنیگایەکی ساردەوە بە ستایلێکی تەواو ڕەش جگەرەیەک لەنێوان پەنجەکانی وەستاببوو لەبەردەم دەرگەکە  جگەرەکەی برد بۆدەمی و دوکەڵەکەی بەهەوادابەرز کردەوە کاتێ منی بینی یان بڵێم ئێمە.

ئەیخوایە مرۆڤ تا ئەو ئاستە دەتوانێ بێهەست بێت  ، یان ئەوهەستەکاتی کۆنترۆڵ ئەکات ، نەفرەت  ڕۆمـــان لەوە ئاڵۆزترە تامن لێی بگەم .

بەهەرحاڵ چوینەژورەوە پۆل پۆل خەڵک دەهاتنەوە لەگۆڕستان دایکم و پورەکانم و مامەکانییشم بوە دەمی ئێوارە جگە لەگریان و شین و ڕۆڕۆ هیچی ترنەدەبینرا.
.
.
.
.

شەوداهات  باپیرم خۆی حاڵی خراپ بوو بەوەی ڕوویدا تەواو حاڵی تێک چوو !

لەهۆشخۆی چوو باوکم و مامەکانم بردیان بۆ نەخۆشخانەبەپەلە ,خەمی کۆچی لەناکاوی نەنکم لەلایەک بەڕاستی نەنکم زۆر بەخۆو خان و مان بوو خودا لیێی خۆش بێ  ، ئێمەدەترساین باپیریشم لەدەسبەین.
.
.
.
.

پاش گریانێکی زۆر درەنگانی شەو کاژمێر 2 بەمەبەست خەوتن من و هەرسێ ئامۆزا کچەکەم و پورزاکەم دەشتی لەژورێک ماینەوە .

"خانم من ئەمڕۆ تۆم هەرنەدی بگریەیت؟"بەسۆز وتی بەسۆز خوشکە گەورەی شادی ئامۆزامە  و تەمەنی 19 ساڵەو ساڵێک لەمن گەورەترە من و شادی هاو تەمەنین هەردووکمان 18 ساڵین شادی چەند مانگێک لەمن گەورەترە ، ئەوەی جێگەی باسە بەسۆز لەدوای وازهێنانی لەخوێندن لەماڵی نەنکی خوالێخۆش بووم دەژیا لەلای پورم چونکە پورێکی عازەبم هەبوو بەسۆزیش لەلایئەودەمایەوە.

خانم بە ئاسای وتی"ئێستاش ئەوەی ڕووی یاوە بڕوای پێناکەم کچینە ئێمە چاوەڕوانی ئەوەنەبووین!"خانم خوشکی بچوکی ڕۆمان بوو تەمەنی 16 ساڵ بوو ڕۆمانیش 24ساڵ.

شادی لەژێر لێوەوە وتی"ئێوە بەخێزانی هەروان"مەبەستی ئەوەبوو وەک ڕۆمان بێهەست و ساردو سڕن بەڵامخۆشبەختانە خانم تێنەگەیشت.

دەشتی گوێیەکانی هەڵخست بوو بۆمان

  خوێنەرە ئازیزەکانم خەمو ئازار هەستەکانمانی سڕکردبوو !تەنانەت هەستمان بەبرسێتی و تینویەتیش نەدەکرد .

بەزانین خوازیەوەپرسم"دیارە شەو باوکم و ئەوان نایەنەوە؟" مەبەستم باوکم و مامەکانم بوو کەباپیرمیان بردبووبۆنەخۆشخانە.

دەشتی وتی"بەیانی زوو یەنەوە!"منیش بەواتای باشە سەرم لەقاند.

شادی لەناکاو لەنێوجێگەکەدەرپەڕی وتی "چی دەربارەی مەکتەب انتحانەکانمان؟
"دەشتی چاوێکی سوڕان و وتی"من مەکتەبم لەکەرکوکەو لێرەم و دەوامم بەیانیە نەفرەت لەمەکتەب هەرباسیمەکە"

خوێن بـــاییی  +18Where stories live. Discover now