من دووگیانم؟

751 128 106
                                    

کەوتمە سەر زەویە ڕەقەکەی دەست شۆرەکە ، لەهۆش خۆم چووم.

کۆتا شت کەگوێبیستی بووم ئەمە بوو.

"ســــــارینا ، ســــــارینا..."
.
.
.
.
.
.
چاوەکانم کردەوە ، سەرەتا وێنای بینینم ڵێڵ و تاریک بوو ، پاشکەمێک لەچاوتروکان وێنای بینینم ڕوونبونەوە.

خۆم بینیەوە لە نەخۆشخانە ، پاڵکەوتوم بە کالۆنایەکەوە.

ئەیوب دانیشتبوو لەبەرامبەرم ، دەستەکانی ئەگوشی.

هەرکەهەستی کرد بەهۆشخۆم هاتومەوە نزیک بۆیەوە لێم وتی"وامزانی مردووی"

منیش بەدەنگە شکاوەکەم وتم"خۆزگە وا ئەبوو"

بەچاوێکی بێزارەوە سێری کردم دوای وتنی ئەوە.

دەرگای ژورەکە کرایەوە خاتونێک بەجلی دکتۆریەوە هات  فایلێکی دایەدەستی ئەیوب"فەرموو بەڕێزمئەمەش فەحسەکانە ، وە خاتونەکە دوگیان نیە ، ئەم کەپسولی ڤیتامینانەش وەربگرن، جەستەت زۆر لاوازە ، دوای تەواوبوونی کالۆناکەی ئەتوانن بڕۆن."هەر کەوای وت چاوەکانم کرانەوە ، ئەیخوا دوگیانی چی ، من هەرناکرێ دوگیان بم ، چونکە ڕێگر بەکاردێنم  ، گرینگی نادەم گەر بشم کووژێت ، بیستومەئەڵێن بۆمنداڵی یەکەم خراپە و ئەگەری نەزۆکی لێئەکەوێتەوە.

بەڵام من هەر وەک خۆم ئەچەوسەنرێمەوە ناهێڵم منداڵەکەشم وابێ.

منداڵێ ناهێنمەدونیاوە کەباوکی دڕندەیەک بێ!

لەخوائەپاڕامەووا دکتۆرەکە هیچ باسی ئەوشتانە نەکات ، وە سوپاس بۆخوا نەیکرد زۆر سەری قاڵ دیار بوو ڕۆشت.

پاشان ئەیوب هاتە پێشەوە لێم وتی"ئەوە چۆن سکت نیە؟"بەلایەوە سەیر بوو.

پاشان نزیکتر بۆوە ، چاوی کز کردەوە وتی"نەزۆک و شتی وای؟"

منیش بەلاوازی وتم"نازانم"

هەرکەوام وت بێدەنگ بووبێباکانە ، چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەی زیاتر بووم ، بەڵام وانەبوو ، دیارە خۆشی ئەزانێ کەپیاوی بوون بەباوک نیە.
.
.
.
.
.
.
ئەیوب منی گەڕانەوەو خۆی ڕۆشت ، جاچپیاوێک هاوسەرەکەی بەنەخۆشی جێدێڵێ ، لەکاتێکدا نەخوشم بەهۆی کارەپیسو شێتانەکانی ئەوەوە.

ئەزانن ئەوەی ئەمڕۆ بەسەری هێنام لەسەر سفرەکە ، بۆهەرکەسێکی باسبکەم گاڵتەم پێدەکاو بڕوام پێناکات.

دەڵێن"ئاخر خۆهەر خراپ بێ لەگەڵتا بەس شێت نیە"
.
.
.
.
.
"سارینا توخوا چۆنیت ،خوا ئەو شێتە بباتەوە"لەنیاوتی کاتێ بەتانیەکانی بۆچادەکردم.

خوێن بـــاییی  +18Where stories live. Discover now