خــوێــنبایی

670 105 1K
                                    

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان

منیش وەک درامایەکی تراژیدی سێری ژیانم ئەکرد کە چۆن یاریبەئێمەئەکا ...

دوای گۆڕینی تیمارەکانی باپیرم ، کەجەستەی تەواو برین بوو بەهۆی ڕووداوەکانە ، مامم فریاد چوە لای باوکم گوێملێبوو وتی "سەروەر سبەی شەو لەماڵ ئێمە سوڵحەکە ئەکەین"باوکیشم ڕەزامەندی دەربڕی ، هۆکارەکەی ئەوە بوو ماڵی مامم فریاد زیاتر گەورەترو گونجاوتر بوو.
.
.
.
.
ئەوشەوە ...نازانم چۆن ڕۆی ،  ژانەسەرێکی ئەونە بەهێزم هەبوو سوێنەخۆم بەڕادەیەک هەستم ئەکرد چاوەکانم یەنە دەرەوە ...باشە بۆچی..؟

لەبەرئەوەی ئێستەش شۆکم بەوانەی کەڕویان داوە ، خودایە کەمتر لەساڵێ پێش ئێستا بارودۆخی خێزانیمان چۆن بوو؟ نەنکم هێشتا مابوو باپیرم بەو ڕادەیە سنوری نەدەبەزاند.

پاشان لەماڵی باپیرم ماینەوە ماڵی ئێمە وماڵی مامە فریادم، ئەوانی تر ڕۆشتن بەلایکاریخۆیانەوە ، بەڵام دڵنیام سبەی شەو یەنەوە.

چومەنێو جێگەکەم کەلەتەنیشت خانمەوە بوو ، سێرێکی خانمم کرد وەک و بوکەشوشەیەک شیرین نوستبوو .

پاشان چومەنێو جێگەکەم.....نیو کاژمێر ڕۆی .....کاژمێرێک......کاژمێرو نیوێک هەرخەوم لێنەکەوت ، وەلەتاو ئازاری سەرم ئەتلامەوە ، هەستمەکرد قوڕگم قورسەو پڕە لەگریان ، هەستێک لەخۆوە بەجەستەمدادەهات دەیوت هاوار بکە.

لەم خەیاڵانەدا بووم چاوەکانم داخست ، بەڵام خەبەرم بۆوەکاتێ هەستم کرد کەسێک دەست لەلوتم ئەیات ، چاوەکانم کردەوە قیافەتە گەورەکەی ڕۆمانم دی لەپێشما ، باشبوو خۆ خەریک بوو زنوقم بەرێ!!!

بەدەسەکانی ئاماژەی بۆ کردم وتی بێدەنگ بەو وەرە لەگەڵم .

منیش ڕۆشتم نەک لەبەرئەوەی توانام هەبوو ناهـ لەبەرئەوەی گەر زیاتر بماینایەتەوە دڵنیام خەبەریان دەبۆوە .

دەستە کانمی لەنێو دەستی توند وشی و چوینە بان سەربان ، سەیرە کاژمێر نزیک ۲ ی شەوە ، دایننیشاندم وتی"لەخۆوە خەوم لێنەدەکەوت ، دڵم داوای تۆی کرد ، سارینا هەرجارێک ئەتبینم وەک ئەوە وایەکۆتا دیدارمان بێت ، ئەونە بەتاسەم بۆت."

ڕاستیەکەی هیچ نەمتوانی لێکدانەوە بۆ ئەو قسانەبکەم کە کردی ، بەلادا هاتم نزیک بوو بکەوم ، ئەو دەسپێشخەری کرد و منی بۆ باوشی خۆی ڕاکێشا.

خوێنەرەئازیزەکانم میزاجی من لەباوەشی دڵدارەکەمدا لەماوەیەکی کەم داگۆڕا ، بۆنەکەی ، سینگە بەهێزەکەی ، لێدانی دڵی ، ئەوهەستە ئارامیەی کەپێمەبەخشی جیاوازە زۆر جیاوازە.

خوێن بـــاییی  +18Where stories live. Discover now