من یان ڕۆمان ئەمرین!؟

651 104 1.2K
                                    

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

دواتر خەلیل بێ باکانە حسابی بۆ هیچ کامی نەکرد وەک ئاغا وتی"ئەم پیاوە ، لەبری خوێنی کوڕەکەم وەک خوێنبای ئەکوژمەوە"بۆستن ئەوە دەسی بۆ من ڕاکێشا...؟

کۆتای خاڵی تێڕوانینی ڕۆمان
.
.
.
.
.
.
خاڵی تێڕوانینی سارینا

بۆستن خوێنەرە ئازیزەکانم ، توخوا ، تو ئەوخوایەی کە ئەیپەرستن ئەوە من گوێبیستی چی بووم ، توخوا یەکێ خەبەرم بکاتەوە بڵێ"هەستە سارینا لەم خەوە ناخۆشە" ، سوێن ئەخۆم ئەگەر دڵم شووشە بوایە هەردوای بیستنی ئەوە ئەبوە هەزار پارچەوە .

نەفرەت لەم چارەنوسە!ڕۆمان ناکرێ بکوژرێ ، نامەوێ بەبیرکردنەوەش بیری لێبکەمەوە ، ئاخر توخوا ئێمە خەیاڵی زۆرمان نەخشاندوە بۆ داهاتومان.

هەستم بەگێژبون کرد هاتمەوە سەرخۆم ...لەکاتێکدا سینی ئاوەکەم لەدەست لاربۆوە چەند ئاوێکی سەفەری بەربونەوە تەقین.

بۆ خولەکێک تەرکیزی هەموان چوەسەرمن دوای ئەوەی ئاوەکانم لێ کەوت .

ئەوخەلیلە سێرێکی منی کرد پاشان وەک کابووسێکی ناشرین دەسی کردەوە بەقسەکردن ، وتی"لەدینەکەی ئێوەشا خوێن بەخوێنە وڵام ئەدرێتەوە ئەگەر ئەوەنەکرا ئەبێ خوێنبای بدرێ ، ئەمە دادپەروەرانەیە ئێوە کوڕە تاقانە گەنجەکەتان کوشتم ، منیش کوڕە تاقانە گەنجەکەتان ئەکوژمەوە .....یان"یان چی ، قسەکە ی پێبڕدرا لەلایەن ماممەوە ، مامم فریاد ئاگر لەچاوەکانی بەربوو کاتێ ئەوەی بیست .

پەلی هاویشت هەستا بۆ گیان خەلیلی ناپیاو ، منو خانم و دایکیشم لەگۆشەیەک بە حەپەساوی وەستابووین .

خێرا دوو لە وکەسانەی لەگەڵ ئەو خوانەناسانەدا هاتبوون هەستانەوە ماممیان وەستان ، باوکم و مامم گۆرانو چەن پیاوێکی تر ماممیان ئارام ئەکردەوە هێنایانەوە بۆ دانیشتن.

مامم ئەیوت"بەخەونن نایبیننن کوڕەکەم بەرن ، نا نا خۆم بکوژنەوە"

ڕۆمانەکەی منیش تەواوی ئەو ساتە بێدەنگ دانیشتبوو وەک ئەوەی لەیەک ساتا بیر لەهەزارەها شت بکاتەوە ، بەجۆرێک ئەهاتە پێش چاوم بۆیەکەم جار خۆشی لەئاڵۆزیایە .

بەڵام دوای بیستنی هاوار و ناڵەکانی مامم فریاد واتا باوکی ڕۆمان هاتەوە نێوجیهانی ڕاستی وتی"تەواو باوکە ، تۆش خەلیلە ناپیاو بزانم چیت پێ ئەکرێ!!"

لەگەل وتنی ئەمە ئەیوب وەک سەگی هاری لێهات بەڕۆمانا وەڕی وتی"وزبە خوێڕی"لەم دەمەقاڵێیانەدابووین .

خوێن بـــاییی  +18Where stories live. Discover now