ڕۆمان ژن مارە دەکات

812 141 63
                                    

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

سارینا هەر وڵامم مەدەوە وەک هەمیشە ، تا ڕۆژێک چاو هەڵدێنی کە زۆر درەنگ بوە بۆ هەموو شتێک"ئەمڕستەیەی وەک چەقۆیەک بوو بۆ دڵم پاشان ڕاستەو خۆ پەیوەندیەکەی کۆتای پێ هێنا.

ئاواتەخوازم هەر ئەم شەو بمرم.
.
.
.
.
.
بەیانی ڕۆژێکی نوێیە چاوەکانم هەڵهێنا بەهاتنە ژورەوەی گزنگی تیشکی خۆر .

شەوی ڕابردوو ئەیوب نەگەڕاوەتەوە دڵنیام لەگەڵ هاوشێوەکەیەتی ئەیوب.

هەروەک وتەیەکی کورت و پوخت هەیە دەڵێ:لێکچوو لێکچوو دەدۆزێتەوە.

وەک و هێزی موگناتیسی وایە زۆرکات بێ ویستی خۆیان وزەیەکی نادیار بۆیەکتریان پەلکێش دەکات.

بەهەرحاڵ ڕۆژی بوونیشم نزیک بۆتەوە.
.
.
.
.
.
"بەبۆنەی خۆپێشخەری ئەم سارینایەوە ئەوەندەی نەمابوو لەکارەکەم دەربکرێم ، بەهۆی تازە بوکێک کە من واپێنج ساڵە لێرە ئیش ئەکەم ،ئەوەئەیەوێ هەمومان لێرە دەربکاو فڕێمان بداتە سەرشەقام هاجەر خان!"هەمان ئەوخزمەت کارە وتی کە ژەهری کردبۆوە ناو شۆرباکەی خەلیل ئاغا ،بەفەرمانی ئەیوب.

"وانەیەکی فێر ئەکەین"هاجەرخان ڕوخسارێکی جدی پۆشی دوای وتنی ئەمە.
.
.
.
.
.
.
"چاوەکانت بکەرەوە ئێستا"لەنیا دەستی لابرد لەسەر چاوەکانم ، پێیگوتم کە سوپرایزێکی بۆ من هەیە !چەند شیرینە ئەم کچە.

بەزانین خوازی و پەرۆشیەوە چاوەکانم لابرد ، جوانترین دیمەنم بینی لەنێو قاپیک لەسەر مێزەکە!

"کفتە!"بەپەرۆشیەوە وتم خواردنە دڵخوازەکەمە ، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پێم وت کە حەزی پێدەکەم.

"لەنیا زۆر سوپاس جوانترین دیاری دونیا لای من خواردنە ئەوجا دبەدەستەکانی تۆ"لەمیانەی دەربڕینی ڕستەکاندا باوەشێکم پێ بەخشی.

ئەوتەنها زەردەخەنەی دڵخۆشی پێدەبەخشیم وتی"نۆشی گیانت بێت ، زۆر پێیدا هەڵمادە لێی بخۆجارێ بادوای پەشیمان نەبیەوە!"ڕستەی کۆتای بە پێکەنینێکی شیرینەوە دەربڕی .

منیش یەکەم کەوچکم برد بۆدەمم ، چاوەکانم داخست ئەم تامە لەکفتەی نەنکی خوالێخۆشبو مەوە زۆر نزیکە!که کابانی کفتە بوو.

"چۆنە؟"لەنیا بە پەرۆشیەوە وتی.

"تۆ چ دەسڕەنگینێکی؟ ، ئەمە خۆئەمە زۆر بەکفتی نەنکم دەچێ"بە جدیەوە پێم وت.

دیار بوو زۆر دڵخوش بوو.

"دەی من لە زوەو ئەمە کارمە ،لەپێناو ئەوەی لەسەر شەقامەکان نەژیم"ئەو ڕستەیەی کۆتای بەچپەوە زیاد کرد وتم"چی؟"

خوێن بـــاییی  +18Where stories live. Discover now