کۆتا ژوان

684 120 1.5K
                                    

بەناوی خودای بەخشندەو کارساز

ڕۆمان بەتێنەگەشتنەوە سێری کردین ، پاشان دایکم ڕازی بوو ئەو دوانەمان ڕۆشتین بۆ کۆتا ژوان.... کێ دەزانێ  لەوانەیە کۆتا یەکتربینینمان بێ .

نازانم ڕۆمان دڵخۆش بوو یان خۆی دڵخۆش دەرەخست لەپێناو منا..؟

هیچ هۆکارێک نیە بۆدڵخۆشی لەم بارودۆخەیا ،ئاخۆ چی لەو مێشکە ئاڵۆزەی ڕۆمانەکەم دا دەگوزەرێ!

لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بێدەنگ بووین ئەوجارنەجارێک سێری ئەکردم و زەردەخەنەی شکاوی بۆئەکردم ، من بێکاردانەوە بووم  ، نەک لەبەر‌ئەوەی نامەوێ بەڵکو من بڕیاری خۆم داوە!

پاشکەمێ ڕۆمان سێری کردم وتی"بۆوا بێدەنگی ، خۆ هیچ نەبوە؟"

ئەم پرسیارە چیە واتاچی ؟ خێراوتم"نا هێشتان هیچ نەبوە!"وەکو تەعلیقێک وتم .

ئەویش دەستی دا بەبان سوکانی سەیارەکەیدا وتی"ئەونە ڕەش بین مەبە تۆش"

"چۆنە توانم بیر نەکەمەوە ها؟ لەکاتێکدا بابەتەکە بەندە بەژیانی تۆوە"ئەم قسەیەم بەدڵ پڕیەوە کرد هەستم بەتەڕی چاوەکانم کرد.

ئەویش بەکەمێ توڕەییەوە وتی"هەرچیەک بێ تۆ خۆت گرینگتری سارینا"زانیم سوودی نیە وتن لەگەڵی بۆیە بێدەنگ بووم و ئارامم گرت.
.
.
.
.
.
ئۆتۆمبێلەکەی لەبەر دەم هەمان ئەو قاوەخانەیە وەستان کە دیداری یەکەم ژوانمانی لێبوو ....وە کۆتا ژوانیشمان هەر لێرە ئەبێ...خوێنەرەئازیزەکانم دڵم ئەسوتێ بەخوا لەگەڵ وتنی ئەمانە !بەڵام ناچارم.

دانیشتین و داوای قاوەکانمان کرد ئەو شیرینیە دڵخوازەکەشی بۆداواکردم ...ئاهـ پێم وانیە ئارەزوی هیچم هەبێ.

یەک دوو قومی لەقاوە تاڵەکەی دا ، من هەرخەیاڵم ڕۆشتبوو سێری  سەرمێزەکەم ئەکرد ، لەژێر چاوەوە سێری کردم وتی"بۆناخۆی سارینا"

"ئاهـ..ببورە"وتم پاشان قومێکم لە کوپە قاوەکەم یا .

پاش چەند خولەکێ دەستی کرد بەقسەکردن"سارینا سێرم بکە ... من و تۆ ئەم وڵاتە جێ ئەهێڵین هەر بەیانی"

ئەوەی کەچاوەڕوانی بووم ڕێک ئەوە بوو.

خێرا کوپەکەم داناو بەدڵشکاوی و دڵنیای پێم وت"بۆهیچ شوێنێک ناچین من و تۆ"

پاشان بەوقسەیەی کردم وەرس بوو وتی"پرسیارم لێنەکردووی کەدێی یان نا"ئەمە واتا ئەو فەرمانم بەسەرا ئەکات ...!!

"ڕۆمان سێرم بکە ...بڕۆین بۆ  هەر سووچێکی دنیا هەر ئەدۆزرێینەوە...ئەم بڕیارە لەئەقڵی مرۆڤا نیە ..دوای ئەوە من چی بەماڵەوەبڵێم"

خوێن بـــاییی  +18Where stories live. Discover now