بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان
بەڵام زەنگی ئاگاداری مۆبایلەکەم لێییا تۆبڵێی کێ بێت بەمکاتە درەنگە؟.....
سەرەتا ویستم پشت گوێی بخەوم ، بەڵامناتوانم من لەوکەسانە نیم ، بۆیە سێرم کرد بزان م کێ بەم کاتە نای بەسەر ساجەوە سوتاوە.
(نانی بەسەر ساجەوەسوتاوە واتاکەسێک کەپەلە بێت یان کاتێکی ناوەختە)
سێرم کرد ئەو نامەنەی بۆم هاتبوو لەلایەن ڕۆمانەوە بوو ، بۆستە بەڵام بۆچی بەم کاتە؟ دڵنیام دووبارە مێشکم ئاڵۆز ئەکات.
سێری نامەکانم کرد.
ڕۆمان:سارینا تۆم ئەوێ!
بۆستە کاژمێر نزیک دوانزەی شەوە ، ئەم کوڕە سەرخۆشە ، یان سەرکێشە؟
سارینا:ڕۆمان چیت لەمن ئەوێ؟تۆ شێتی یان چی؟
ڕۆمان:بەس خۆت گێلبکە کچە مام ، من بۆ تۆ شێتم.
من بۆتۆ شێتم یانی چی ؟ ، ئەو نزیک ساڵێکە وەک خۆشەویستێک بگرە غیرەکردنەکەی لە ئاستی هاوسەرە لەگەڵمدا .
بەڵام ئێستاش بەراستەوخۆی پێی نەوتوم کەخۆشی ئەوێم، پێویستە خۆم پرسیار بکەم.
سارینا:تۆ منت خۆش ئەوێ؟
ڕۆمان:ناهـ ڕقم لێتە ، هەنێک شت هەن ڕوونن.
سارینا:تەنها وڵامی ئەوەم بەوە ڕۆمان؟
دوای وتنی ئەمە بەهەمان شێوەی جاری پێشوو کەمێک وەستا پاشان وتی .
ڕۆمان:بەڵێ ، چی دەربارەی تۆ؟
خوێنەری ئازیز سوێند ئەخۆم کە من ساویلکە نیم ، خۆت بخە شوێنی من زیاتر لەساڵێکە بگرە دووساڵە من کەم تا زۆر هەستم بۆڕۆمان هەیە ، ئێستا ئەو کوڕە منی خۆش ئەوێ ، چیتر ناتوانم پێ بەهەستەکانما بنێم!
سارینا:منیش هەروەها.
دوای وتنی ئەمە خێرا بەپەرۆشیەکەوە کە پێوەی دیار بوو وتی...
ڕۆمان:کەواتە ماچێکم بەرێ؟
ئەمە واتاچی ؟ هەرگیز شتی وانابینێت ، چەنێک کەسێکم خۆش بوێت بۆ ئەم بابەتانە خۆم بەدەسەوە نایەم ، گەر بیرتان مابێ جاری پێشوو کەپرسیارم کرد "تەنها ماچێکە ؟" ڕۆمان وتی "نازانم" .
کچینە با پێتان بڵێم (( پیاو چەنێک بەڕێز بێت کە ئارەزووی بەرزەوە بوو مێشکی لەدەس ئەیان))بۆیە هەڵمەخەڵەتێن کاتێک دەڵێن ماچێک ، یان تەنها باوەشێک ، دڵنیابە دەبێ زۆر خۆڕاگر بێت ئەوجا سنور نابەزێ ، لەگەڵ ڕێزم بۆ هەندێک.
YOU ARE READING
خوێن بـــاییی +18
Romanceخــوێن باییی تەنها کتێبێک نیە ...خوێن بایی ژیانە! ئاگاداری:ئەم ڕۆمانە دەکرێ وشەی نەشیاو یان تراژیدیاو ئەشکەنجە وە دیمەنی نەشیاوی تێدا بێ ، تاکەئامانج لەمانە زیاتر ڕونکردنەوەی ڕوداوەکانە بۆ تۆی خوێنەر، بۆیەگوناحی خۆتان لەملی خۆتان.