کاتژمێر پێنجی بەیانیە ئەلەرمەکەی لێدەدات بۆ نوێژی بەیانی و چونە سەرکار، کەسێکی حەز بە خەو نیە بۆیە ئەوەندەی پێنەچوو خەبەری بویەوە
بە هێواشی و چاوی خەواڵوو ڕێگای دەسشۆری گرتە بەر، هاتە دەرەوە جلە حیجابیەکەی هێنا کە تایبەتی کردووە بۆ نوێژەکانی ڕۆژانەی
ڕۆتینێکی بۆ قژە لول و بژە ڕەشەکەیکرد بە خێرای و عەدەسە ڕەشەکانی لەچاو کرد و چاوە خۆڵەمێشیەکانی دەشاردەوە کە خۆی ڕقی لێی بوو پێی وابوو شتێکە جیای دەکاتەوە لە مرۆڤێکی ئاسای...سەیری سەلاجەکەی کرد و بوتڵە ئاوەکەی لەگەڵ سێوێک دەرهێنا حەزی بە نانی بەیانی نیە تەنها میوەکان دەخوات لە بەیانیاندا، هێدفۆنەکەی لە گوێ کرد و خستیە سەر مۆسیقایەکی ئارام بە هێواشی ڕۆشتە دەرەوە لە ماڵ تا دادەی بەخەبەر نەیەت
ئەو هەستیارە بۆ خەو!لە ڕێگا بە دەستێکی سێوەکەی گرتبوو جار جار قەپێکی لێدەدا و دەستەکەی تریشی بە دەسکی پایسکیلەکەیەوە بوو
"هایڤیۆنا، بەڵێنەکەت لەبیرمەکە""بەچاواان"
هاواری بۆی کرد بەبێ ئەوەی ئاوڕ بداتەوە، ئەوە تەنها منداڵی دراوسێکەیانە کە بەڵێنی مەساسەیەکی پێی دابوو، بەڵام بۆ بەم بەیانیە زووە لەسەر شەقامە؟!هایڤیۆنا:
گەیشتمە ڕێستۆرانت و دەرگاکەم کردەوە، شێف کردنەوەی چێشتخانەکەی بە من سپاردووە، کورسیەکان کە بە هەڵاوگێری لەسەر مێزەکان دەندرابوون چاکم کرد و کارە وردەکانی بەیانیانم دەکرد
"بەیانی باش فیۆنای پڕ وزە"ئەو هەمیشە بەو شێوەیە بانگم دەکات
"بەیانی تۆش باش چۆنسوو"
خەریکی ششتنەوەی قارچکەکان بووم، ئەوە چۆنسووە ئەویش لێرە کار دەکات
"ڕقم لە قارچکە، بۆنیشی زۆر ناخۆشە"
YOU ARE READING
خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏ
Non-Fictionئــێــمـە تــەواوڪەری یەڪتــریــن یـــار'ە چـــاو جــوانـــەڪەی مــن~