13♡︎

165 34 38
                                    

٣ هەفتە
٢١ ڕۆژ دەکات

بیست و یەک ڕۆژ و شەو ئەم دووە یەکتریان نەبینیووە
نامەکانی درەنگ جواب دەداتەوە، تەلوفۆن هەر هیچ، یەکتربینینەکان ڕەت دەکاتەوە و بێنوو دينێتەوە، خۆ دەزانن کامەیە وایە؟! هایڤیۆنا..

تایهیۆنگ زۆری بە جۆنگکوک وت کە داوایلێبوردن بکات ئیتر کێشەکە خۆی چارەسەر دەبێت، بەڵام جۆنی ناموبارەک سوێندی خوارد کە ئەگەر تا مردنیش چاوەڕێی داوای لێبوردنەکەی ئەو بێت، نایکات هەرگیز.
چون هیچ هەڵەیەک لەخۆیدا نابینێت
ئیدی شتێکە لە ئەودا ناگۆڕێ نا! داوای لێبوردن لە قاموسی جۆندا نیە
.

.

.

.

جۆنگکووک:
دانیشتووم بەدیار تیڤیەوە دەخۆمەوە، یەک مشکیلەشم نیە هەر زۆر خۆشە ئەم جەوە

بە نەفرەت بم درۆ دەکەم بەخوا
ئاسای دەردەکەوم زۆر، دەخۆمەوە و سەیری بەرنامەیەکی کۆری دەکەم و پێدەکەنم، بەس باوەڕکە وانیە، لە مێشکمدا جەنجاڵیەک ڕوی تێکردووم

باشە کاکە، گریمان بە داوای لێبوردن باشبۆوە وەک جاران، ئێ وەڵاهــ سەیرە تەنها بە وشەیەک ١٨٠ پلە بگۆڕێی، ئەو کچە تەواوە

نیو کاتژمێر زیاتر دەبێت ئەمن بەس بیر لەو حاڵە دەکەمەوە چۆن چارەی کەم، بێزاربووم، شێت بووم بەتەنها، وەک بڵێی خۆشیم لێ زەوت کراوە، ژیان من بە بەشەر نازانێ، ئەگینا حاڵم بۆوایە، بۆ ئاسودەی و دڵخۆشیم لای ئەم مشکە بە مەکرونازە دەدۆزمەوە، هەی جۆنگکوکی بەدبەخت!

خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏWhere stories live. Discover now