2♡︎

393 54 101
                                    

دوو شەمەیە و هایڤیۆنا کاری نیە وەک هەموو دوو شەمەیەک ڕۆیشتە ئەو ماڵە چۆڵکراوەی کە تەمەنی ١٦ ساڵی تا ٢٢ ساڵی تێدا بەسەر برد، بەڵام ئێستا تۆز و بێدەنگی ئەو ماڵەی داگیر کردووە، ماڵێک کە تێدا مامە چامگیوو هەموو ئەو هونەرە جەنگیە کۆنانەی کۆریای باشور کە لەبارەی شەڕ و کۆنفۆ لە باوباپیرانەوە بۆی مابوویەوە فێری هایڤیۆنای کرد
هەر ئەو هۆیە وایدەکرد هەموو دوو شەممەیەک هایڤیۆنا بێت بۆ ئێرە، ڕاهێنانی لەسەر ئەو جوڵانە دەکرد کا مامە چامگیوو فێری کردبوو، ئەو بەڵێنێکی بە مامەی دابوو لە دوا ڕۆژەکانی مردنی، دەبێت بەڵێنەکەی بەجێبهێنێ ئەویش ئەوەی لە مامەی بۆی ماوەتەوە فێری کەسێکی تری بکە، ئەمە مەرجە! لە خێزانەکەی مامە چامگیوو مەرجە ئەو هونەرانە فێری کەسێک بکەی دوای خۆت
شتێکی بێمانایە...

بیرتان بۆ ئەوە دەچێت کە هایڤیۆنا کچێکی ڕەفتار کوڕانە و خوێری بێت وایە ؟!
بەتەواوەتی هەڵەن، ئەسڵان خۆشی حەز بەوە ناکات کە تێی کەوتووە، بەڵام ئەویان هەڵخەڵەتاند
ئەو بە هەڵخەڵەتاندن ناوی دەبات

کاتژمير ١١:٣٠ی شەوە چۆنسوو و هایڤیۆنا خەریکی پاک کردنەوە داخستنی ڕێستۆرانتەکەن، شێف ئەرکی شەوانی داوە بەو دووانە

چۆنسوو کە خەریکی پاکردنەوەی مێزەکان بوو، پیاوێک هاتە ژورەوە و لەسەر مێزێک دانیشت، چۆنسوو کە کەوتبویە باری شۆک بونەوە  نەیدەزانی چی بکات بێ ئەوەی بچێتە لای پیاوەکە و پێی بڵێ کە ببورە کاتی داخستنی دوکانەکەیە ڕاستەوخۆ ڕۆشتە لای هایڤیۆنا لە چیشتخانەکە بوو

"فیۆنا.... ئای خوایە ئەگەر دەزانی کێ هاتووە"

هایڤیۆنا کە زۆر بە ئاسای وەڵامی دایەوە

"هەر کەسێک بێ بڕۆ پێی بڵێ کە کاتی داخستنە"

"نا..."

"نا ؟!... ئەگەر شەرمدەکەی خۆم دەچم وادەڵێم"

خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏWhere stories live. Discover now