8♡︎

165 36 71
                                    

ماندوویەتیم لەبەرچاو بگرە عەزیزم کۆمێنت و ڤۆوت لەبیر مەکە♥︎

هایڤیۆنا:

لە ئینسان بونی خۆم شەرم دەکەم
هەندێکات دەمەوێ شەمشەمە کوێرێک بم شەوان سەفەرکەم بگەڕێم بە چاوانی کوێرەوە.. بەڵام خەو لە مرۆڤێک نەزرێنم...چوزانم لەوانەیە حەیوانات و جانەوەران باشتر بژین

خۆ ئەوان گاڵتە بەیەکتری ناکەن، دەیکەن؟! مرۆڤ سپڵەییەکەی
بێ سفەتیەکەی ئازارم دەدات

مانگێک دەبێت بەسەر ئەو ڕوداوە دا ڕۆی سەرم لە قوڕ نێ شۆربایەکم سوتاند نەبڕایەوە؟!
بۆ گاڵتەم پێدەکەن، بۆ هەستی پێدەکەم لەبەر خۆیانەوە قسەم لەبارەوە دەکەن، "با هایڤیۆنا ئەوە نەکات" "هایڤیۆنا دەست لە سەوزەکان مەدە" "هایڤیۆنا بیرت چۆتەوە کارت قاپ شۆرینە" ئینجا دوای ئەوە پێدەکەنن...

من بێزاربووم...
لە ئیشەکەم بێزار نەبووم نا، من بێزاربوونم نیە بۆ ئیشەکەم، لە وانەی ئەوێ بێزار بووم، لە قسەکانی ئایهوو بێزار بووم
کاکە خۆ گێژنیم منیش هەستم هەیە! ئازار دەچێژم بەو قسانە بەخودا!
-

وەک هەموو شەوەکانی تر چۆنسوو و هایڤیۆنا دەرگای ڕیستۆرانتیان داخست.
چۆنسوو دەستی وەک مشتێک لێکرد و لە هایڤیۆنای نزیک کردەوە هایڤیۆناش هەمان شت و دەستیان لەیەکتری دا

"ئەمشەویش تەواو"
هەردووکیان بەیەکەوە ئەوەیان وت

دوبارە دەبوو چۆنسوو ڕازیکات تا بەتەنیا بڕواتەوە ماڵەوە، لە ڕاستیدا بەتەنیا نیە...

"سەیرکە قسەم ناوێت ئەوجارە خۆم لەگەڵت دێمەوە تا شوقەکە"

"ئێ دە چۆنسوو!! تۆش زۆر دوردەکەویەوە"

"کێشەم نیە"

"من کێشەم هەیە"
"چۆنسوو گیان سەیرکە من ئەمشەو دەڕۆمەوە ئارایشگاکەی دادەم زۆر نزیکە لێرەوە دواتر لەگەڵ ئەو دەڕۆمەوە ماڵ، خۆ بەتەما نیت بێیت وایە؟"
درۆی کرد...

خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏWhere stories live. Discover now