20♡︎

227 30 80
                                    

جــۆن:

بەشی یەکەمی پڕۆگرامەکە تەواو بوو
چاوەڕێی بەشی دووەم و ئاشکرا کردنی پۆینتەکانم

تاقانەکەم ئەمڕۆ جێگای شانازی بوو، کامێرامانەکان جار بەجار دەیانخستە سەر ئەو زۆر بەجوانی ئیشەکانی دەکرد~

بەپەرۆشم بیبینم بۆ وەرگرتنەوەی پۆینتەکان، دڵنیام بووە بە یەک چەپکە گوڵی جوان، ماقول نیە ئەم نوقڵە جوانە لەم تیڤیەوە هەمووان دەتوانن بە ئاسانی سەیری بکەن!

ژیانم هەر بووە بە پارچیەک خەڵوزی ڕەش ئەم ماوەیە، پەیوەندیەکەمان ئەرز و ئاسمانی فەرقە لەچاو پێشووتر، ئەوەندە پەستم لەخۆم. بە بێئەڵقی خۆمەوە لەو پارچە گەوهەرە نزیک بوومەوە.... ئەگەر هەرچیەک ڕوبدا نابێت پەیوەندیمان پبچڕێ، بەڵکو پتەوتر دەبێت

یەکەم هەنگاوم دەبێت متمانەی بەدەست بێنم، پاشان دڵــی~

ئەمڕۆ کە والەناکاو هاتە باوەشمەوە، ماڵی ئاوابێ چاک مشەوەشی کردم خەریک بوو پڕی دەمێ و تا هێزم لێ دەبڕێ بەس ماچی کەم ئەوەندە بە حەسرەتەوە بووم بۆ نزیک بونەوەیەکی وەها، ئەم گریانە لەناکاوەی خراپ ئازاری دام ماوەیەکە زۆر ئیهمالم کردووە... سوێندم خوارد چیتر واناکەم، لەمەودوا گرینگی نادەم چی ڕویداوە لەنێوانمان بۆ هەمیشە لەلای دەبم

^^

بەشی دووەم دەستی پێکردووە و زۆربەیانی پیشانداوە تەنها جوانکیلەکەی من نەبێ! دەی ئاوا ناکرێت هەموو بینیویانە ئەم دڵە دێوانەی منیش دواین کەس بێت؟

خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏWhere stories live. Discover now