جۆنگکووک:
ئەو دیمەنە چەند جوانە! هەموو بوسانم لێوە دیارە لەسەر بەلەکۆنەکەی ماڵ دایکم و باوکم
جا جگەرەکە دوو ئەوەندە جەوەکەی خۆشتر کردووە، ڕاستی نازانم ئەمشەو سینەم بە چەند جگەرە پڕکردووە، بەس ئیتر تا دڵ حەزکات کێشاومە.
دەستم برد پۆ پاکەتەکە و جگەرەیەکم لێ دەرهێنا، چەرخەکەم لە گیرفانم دەکرد
بەڵام بەخت و شانسم..
چەرخەکە غازی بڕابوو هەرچیمەکرد بەپێی پێویست غازی تیا نەبوودەڵێم بریا چەرخێکی باشم کڕیبایە ئێستا دامەگیرساند...... بەس خۆ جۆرە باشەکەشی ڕۆژێ هەر تەواو دەبێ و بەکەڵک نایە، کامە جل باش و ماڕکەیە بیکریت ڕۆژێک کەڵکی نامێنێ، کامە عەتر بۆنی خۆشە و ڕۆژە ڕێیەک بۆنەکەی دەڕوا ڕۆژێک خاڵیدەبێت و فڕێ دەدرێ، کوڕە کامە ئادەمی خۆش گفت و جوانە ڕۆژێک سودی نامينێ و فڕێی دەدەی لە ژیانت، خۆشم تا سەر نابم..
تیاح من لە چەرخێکەوە ئەو هەموو فکریەم لە کوێوە بۆ هات؟!دەی وازلەوەش بێنە
من لەو جەوە خۆشەم، ئارام، شەو، جگەرە، تەنهای، بەرزای
هەموو ئەوانە هەن کە دڵم ئارامی دەخوزێ پێیان بەس بۆوا بێ جەوم، دەڵێی خەفەتی هەموو ئەو خەڵکە لەسەر شانی منە، وەک بڵێی شتێکم لێونە، لە شتێکم کەمە....
شەوانیترم چەند ناوازە بوو لەگەڵ خانمی لادێ~نازانم نازانم بۆوام دەمەوێ بگەڕێمەوە سۆل، باشە عەیب دەبێ قسەی لەگەڵ بکەم و لە حاڵی بپرسم؟!
لە منداڵیەوە هەر تایهیۆنگ هاوڕێ و هاودەمم بووە، هاوڕێم هەر زۆر کەم هەبووە با بڵێین نەمبووە، بەس کات بەسەربردن لەگەڵ هایڤیۆنا چێژێکی ترە، خۆشە نازانم لەوە باشترە ئەو شەوە دريژانەم بە بیرکردنەوە و خواردنەوە بەسەر دەبرد، جا ئیشی ئەوەیە ئەو جیاوازە یان من ئەزمونی هاوڕێیەتیم نەکردووە نازانم...!
YOU ARE READING
خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏ
Non-Fictionئــێــمـە تــەواوڪەری یەڪتــریــن یـــار'ە چـــاو جــوانـــەڪەی مــن~