4♡︎

286 41 121
                                    

بە گرژیەوە لە دەرگای داو چووە ژورەوە
و سەری بۆ دانەواند

"بەڕێوبەر، هاتووم بڵێم هیچ هەواڵت هەیە لەسەر ئەوەی دوێنێ جگەرە کێشراوە لە پۆلەکان لە کاتێکدا قەدەغەیە"
ئەوەی بەرامبەری کە لەسەر کورسیەکە بوو چاویلکەکەی چاوی دانا و هەناسەیەکی هەڵمژی

"دوبارە هەمان بابەت؟"

"بەڵام بەڕێوەبەر ئەوا...."

"ئەو زمانەت یەکجار درێژ بووە"

دەیویست هێمن بێتەوە ئاخر خۆ ناوێرێ دوو قسە بکا سوکایەتی پێدەکات

"تەنها بهێڵە قسەکەم بکەم"

"کۆتا جارت بێ لەسەر ئەو بابەتە قسە بکەی، بڵێ بزانم چیبووە؟"

"بەڕێوەبەر بەناو چاودێرت داناوە بەڵام ئەوان وەک کوێرێک کار دەکەن، دوێنێ جگەرە لە پۆلەکان کێشراوە و دوو کەس شەڕیان کردووە لەدەسشۆرەکە هەتا بیرنداریش بوون ئەسڵان بۆیان باس کردووی؟ گەورەم بهێڵە من......"

دوبارە قسەی پێ بڕی بە دەنگێکی بەرز کاتێک سەیری ئەو نەخشەیەی بەردەمی دەکرد

"قوتابیەکی زیرەک بەڵام لاسار، خۆ خسنتە ناو هەموو بابەتێکەوە بەتایبەت بابەتی چاودێرەکان، پێم بڵێ ئەو زیرەکیەت چ سودێکی هەیە؟ خاتوو هایڤیۆنا خۆت چاککە ئەگینا بەوشێوەیە ناتوانیت لەگەڵمان بەردەوام بیت"
ناوی هایڤیۆنای بەتوندی هێنا!

خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏWhere stories live. Discover now