"نێوانمان پردی کاغەزێنە بەڵام دووری دوورە.." -ڕۆزبێ
جۆنگکووک:
"وەرە لەگەڵم خاتونم، ئێمە پێویستمان بەیەکە، دەی دەستم بگرە"
دور کەوتەوە، بەزەردەخەنەوە لێم دەڕوانی و دەستم درێژکردبوو بۆی بەڵام ئەو جار بەجار هەنگاوی دەنا بۆ دواوە، ئەوێ قۆڵت بوو
قوڵ بوو دەترسام زیاتر بڕوات و بەربێتەوە!سەری بە نا دەجوڵاند
"مەڕۆ چیتر.......... مەلەک........ مەڕۆ!!!"
ئەو زیاتر و زیاتر دەڕۆیشت، هەنگاوم نا بۆ ئەو
کەوتە خوارەوە و منیش بێ بیرکردنەوە ڕاستەوخۆ لەدوای ئەو خۆم فڕێدالە باوەشم گرت و چاوم داخست، چاوەڕێی مەرگین پێکەوە لە باوەشی خانمەکەم
کەوتین! بەڵام ئێمە نەمردین!
چی ڕودەدات!؟سەیری دەوروبەرمان کرد
ئێرە بەمن وەسف ناکرێت، زۆر جوان و دڵڕفێن بوو
بۆنخۆش و دڵگیربوو
ئەو سەیری کردم و زەردەخەنەی بەڕومدا کردهەست بە شتێک دەکەم لەسەر دەموچاوم
بەردەوام ختوکەم دەدات...
چاوم کردەوە لەناکاو
یەکەم شت هەستم پێکرد بۆنێکی خۆش کە ئاشنایە لاممن؟؟!!! دەستەکانم بەدەوری کەمەری مەلەک ئاڵاندووە
توند لەباوەشمە
لوتم نوقم کردووە لەلای قژ و ملی
بۆیە لوتم دەخورا لە خەوەکەمدا قژە بژەکەی ئەو بووە..خێرا هەستامەوە یەکسەر چومە دەسشۆرەکە
دەستم بەناو سەرمدا برد من چیم کردووە!!!
هاتمە دەرەوە و بەبێدەنگی لەژورەکە چومە دەرەوە
تەلەفۆن بۆ تایهیۆنگ دەکەم!!
YOU ARE READING
خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏ
Non-Fictionئــێــمـە تــەواوڪەری یەڪتــریــن یـــار'ە چـــاو جــوانـــەڪەی مــن~