14♡︎

202 37 54
                                    

جۆنگکووک:

"نایاب کردت.... دەتوانی پشوو بدەی"

"سوپاس"
دانیشتم و ڕاستەوخۆ یەکێکیان ئامێرێکی فێنک کەرەوەی لەلای دەموچاوم ڕاگرت

"خۆم دەیکەم، سوپاس"
لێم وەرگرت، حەز ناکەم کەس یارمەتیم بدات

زۆر هیلاکم، دۆسیەی زۆرم حەل کرد ئەمڕۆ، بەهەڵە تێمەگەن، من ئەکتەرم، لەڕێگەی پیشەکەمەوە هەموو پیشەیەک تاقی دەکەمەوە هههه.

تەلەفۆنم بۆ هات سەیرم کرد

'خـــانــمــی لــادێ🖤'

وەڵامم دایەوە

"ها بەڵێ........ باش تەواو....... بێخەمبە مۆڵەت وەردەگرم..... باش بەڵام بەڕێگای خراپدا مەڕۆرەوە، بڕۆرەوە سەر جادەی گشتی"

دەڵێ هەواڵێکی گرنگ هەیە بۆ نانی ئێوارە وەرە فڵان ڕێستۆرانت بۆت باسدەکەم، خێرە ان شاء اللە ئەم کچە دایمە هەواڵی پێیە وەک توتی قسەی لێ نابڕێ، ئەم کچە شۆخە زۆربڵێیەکەی دڵخۆشمدەکات~
بەشکوو ئەمجارە بەقسەم بکات و بە شوێنێکی گشتی دا بڕواتەوە بۆ ماڵەوە، قسەم دەشکێنێ زۆر جار
بۆخۆیمە کاکە!! دوو هەفتە دەبێ تێپەڕیوە بەسەر شەڕە گەورەکەی
دستێکی درزی داوە و بەستراوە و چاوێکی شین و مۆر بۆتەوە ئەویش بە لەجگەیەک بەستراوە، بەس شکور هیچ ئەگەری کوێر بوونی نیە تەنها دەمارێکی پسابوو خوێنەکە هەموو ڕۆشتەوە بۆلای سپیای چاوی

^^^

لەڕێگا بووم بۆ ئەو ڕێستۆرانتەی کە پێمی وت
قوڵ ببومەوە دوبارە لەو بابەتەی مانگی ڕابردوو
ئەو کاتەی هایڤیۆنا باسی ڕابردووی کرد، هێشتا بیرمە چۆن باسی دەکرد و دەگریا، منیش لەگەڵی چاوم پڕ فرمێسک بوو  بەدەست خۆم نەبوو! تا یەک هەفتە سەدمە لێی دابووم، جارێک لەکاتی کێشان بۆی گریام، هەر بەجدی ئەم کچە ڕووخۆش و ئاقڵە ئەم ڕابردووە تاڵە
چەندە بێ وایژدان بوون بەرامبەری!! بۆ ئەوەندە بێ هەست بوون؟ لێدان ئاخر!!!

خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏWhere stories live. Discover now