لە مەتبەخەکە خەریکی ئامادە کردنی خوانی ئێوارەبوو، چەقۆیەکی هێنا و ویستی کەرەستەکان وردبکات
بۆ ساتێڪ وەستاو و دەستیکرد بە بیرکردنەوە
'چی ئەگەر چەقۆیەکە لە دەستم بدەم؟! ئازاری دەبێت وایە؟! ئێ بەڵێ بەدڵنیایەوە، ئازارەکەی زۆردەبێ یان نا، حەزدەکەم لە دەستمی بدەم، خۆ هیچی وانیە ماوەیەکی زۆرە هیچ شوێنێکم بریندار نەبووە، چی دەبێت؟'چەقۆکەی لە دەستی چەپی نزیک دەکردەوە، خۆیشی نەیدەزانی بۆچی وادەکات
تەنها ئەوەی دەکرد کە گوێبیستی دەبوو لە ناخیداچەقۆکەی نزیکترو نزیکتر دەکردەوە
"جۆنگکووک دەڵێم قژم زۆر در......"تایهیۆنگ بەخێرای ڕۆشت بۆلای
"کوڕە ئەوە چی دەکەی"
تایهیۆنگ چەقۆکەی لەدەستی وەرگرت
جۆنگکووک چاوی لەو شوێنە لابرد کە دەمێک بوو لەوێی جێگیر کردبوو بە ئاسای سەیری دەکرد و وەڵامی نەدایەوە
"شێت بووی برا؟ چیە دەتویست خۆت بکوژی و دواتر بەسەرمندا ساغ بیتەوە"
"قسەیەک بکە بۆوا شۆک بووی""ئەو چەقۆیەم بدەوە"
تایهیۆنگ بەبێ باوەڕی سەیری کرد، ئەوە چی دەکات..؟
"چی دەڵێی""وتم ئەو چەقۆیەم پێ بدەوە تای"
دەستی بۆلای جەقۆیەکە ڕادەکێشا کە تای لەپشت خۆی شاردبویەوە
YOU ARE READING
خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏ
Non-Fictionئــێــمـە تــەواوڪەری یەڪتــریــن یـــار'ە چـــاو جــوانـــەڪەی مــن~