کورتەیەک لە ڕابردوو(٢)

215 30 74
                                    

لە ناوەڕاستی هۆڵەکە گەورەکە
بەتەنها کەوتۆتە سەر مەلەکی داماو بە زلە و شەق
زلە لەدوای زلە زیاتر پەست دەبوو
ئارەزووی لێدانی زیاتر دەبوو کە بیری دەکردەوە نێرێکی بێگانە لە ماڵی باوکی بووە

بە گریان و پاڕانەوە لەبەردەم برا گەورەکەی کە تەنها مەجالی یەک ڕونکردنەوەی بدات

بە قژی بەرزی دەکردەوە و بەهەموو هێزی بەو دەستە ماندوو شەکەتەی بەهۆی ئیشەوە بەر ڕومەتە ناسکەکەی مەلەک دەکەوت و دەیدا لە عەرز
گریان شتێکی نەبڕاوەبوو لە چاوەکانی مەلەکدا
نا مرۆڤانە یەک تۆز ویژدانیان نیە

بۆ سەدەمین جار دەستی خستە ناو قژی مەلەک و بەتوڕەی بەرزی کردەوە بۆ لێدانێشکە

"ئەی بێئابڕوو، کەم ئەخلاق..... ناموسمان ڕۆیشت ئەی بێ حەیا"
ئەو قسانە کە لە لێدانەکە بە ئازارتر بوون بۆ مەلەک پێش هەموو زلەیەک لە دڵی دەدا

دەستی بەرز کرد بۆ زلەیەکی تر کاتێک گوێبیستی دەنگی باوک و براکەی تری بوو هاتنەوە!!!

مەلەک گریانەکەی دوو هێندی تر بوو، وەک منداڵ وابوو، هەڵدەلەرزی وەک وابوو گەشکە لێی دابێ، وایدەزانی کە فریشتەی ڕوح کێشانی هاتووە نەک باوکی

ئەم پیاوە پیرە سمێڵ فشە هات بەو دارە پتەوەی کە بەدەستیەوە بوو، کە کاتی هاتنەوەی هێنابووی بۆ ئەوەی بێ ڕەحمانە لە کچە پانزە ساڵانەکەی بدات پێی

مەلەک هەر لە ترسان کەوتە سەر زەوی و ترس هەر هەموو جەستەی گرتەوە

باوکی بە هەموو توانای بەو دارە ئەستورە بە گیانە ناسکەکەی مەلەکی دەکێشا بێ هیچ ویژدانێک

ئاخر بۆ هێندە خراپن! بێ هەستانە بە هەموو هێزیانەوە کەوتونەتە سەر کچێک کە تەنها پانزە ساڵ تەمەنیەتی!!

خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏWhere stories live. Discover now