کورتەییەک لە ڕابردوو (١)

201 31 61
                                    


بەهۆی کێشەیەکەوە ئەم پارتـە کەوتە نێوان پارتی چوار و پێنج، دەبێت سکیپ'ـی بکەن و لەدوای پارتی ١٣ بیخوێننەوە چونکە سپۆیلە⚠⚠







خۆر دووبارە سەری وەدەرنا لە گوندە جوانەکەی
سەفرانبۆلوو
کەم کەم تیشکە گەرمەکەی بەناو شەقامە بەردینیەکان بڵاو دەکردەوە
وەختی نوێژی بەیانیە و پیاوی گوندەکان لە شەقامە باریکەکان ڕێگای مزگەوتیان دەگرتە بەر کە ئەوە جوانترین دیمەن بوو لە بەرەبەیانی تازە

هەستا لە خەو بۆ بەسەربردنی ڕۆژێکی نوێ، بەپەلە گەرماوێکی کرد و عەزیزیە ماڕۆنیەکەی لەبەرکرد کە بستێک لە خوار ئەژنۆکانی بوو، لەگەڵ لەچکە سێگۆشەکە کە لە پشت ملی گرێی دابوو وە بەشێکی سەرەتای قژی بەدەرەوە بوو

ڕۆشت بۆ حەوشەکە کە ژورێکی لێیە بەناو چێشتخانە، ژورێکی تەواوەتی سپی لەگەڵ کەرەستەکانی ناوی کە پەنجەرەکانی پیرۆزەی بوو، مێزێکی بچوکی چوار نەفەری لێبوو

خەریکی ئامادە کردنی نانی بەیانی بوو تا باوکی نەهاتۆتەوە دەبێت بە تەواوەتی ئامادەبێت!

قاپە بچوکەکانی لەسەر مێزەکە دادەنا، ئەوڕۆ کەشەکەی یەکجار خۆشە بۆیە لە حەوشەکە نانی ئامادە کردووە

مەلەک:

"فوڕاد کەی دەگەرێتەوە؟"
دایکم ڕوی لە باوکم کرد و پرسیاری لە برا باشەکەم کرد~

"نازانم"

"وا نابێت پیاوەکە! مەهێڵە ئەوەندە گوند جێبێڵێت، متمانەت پێیەتی و باسی دەکەی لە مەجلیسەکان بەڵام دوو نەریتی گوندەکە نازانێ بۆتە کوڕی شار"

"ڕاستدەکات باوکە"

برا گەورەکەم کە تەمەنی ٢٨ ساڵە ئەوەی وت، داخی ئەوەی ژن و ماڵ و مناڵی هەیە بەڵام بۆ نانی بەیانی هەمیشە دێتەوە ماڵی ئێمە

خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏWhere stories live. Discover now