16♡︎

241 38 76
                                    

" تـــــۆ مەگری با ئەژنۆم نەلەرزێ لە کاتی ڕۆیشت" - ڕۆزبێ

ڕۆژەکان دێن و دەڕۆن، چەندە پەلە دەکەن!
بەڵام دەڵێن کەسانی عاشق هەست بەوە ناکەن!
چون ئەوان تەواوی بیرکردنەوەکانیان لەلای مەعشوقەکانیانە، کوا ئاگایان لەوەیە شەوە یان ڕۆژ؟ زووە یان درەنگ؟! بەتامە یان نا، چێژبەخەشە یان نــــــاهـ؟

ئەوان دڵخۆش دەبن، ئارام دەبن، تێر دەبن تەنها بەسەیرکردنی چاوی یار'ەکەیان^
چ جوانە!

کاکی سەرسامبوو بە خانمی لادێ
لێرەیە وا خەریکە دوبارە مۆڵەت وەردەگرێ..
بۆ دوبارە بینینەوەی چاوی یار

یاری چی ئەو هاوڕێتە هاوڕێ؟؟؟

ئەو لەم ڕۆژەوەی بۆنی گەردنی ئەم کچۆڵەیەی کردووە مەست و سەرگەردان بووە
بۆنیش کاریگەری هەیە ئەزیزان!

ئەو لاوە دەیویست پێی بفەرموێ، خانمی جوان ئەم جگەرەیە وەلانێ، من بۆنی تۆم بەسە.

گۆڕاوە. جۆنگکووک باش گۆڕاوە
خراپ بێت یان چاک ئیتر عاشق بون وادەکات لە كڵاو تا پێڵاو ئینسانەکە بگۆڕێت

"بۆچی مۆڵەتت ورگرت؟!"

"بۆ دڵخۆشکردنی ئــــەو"

"جۆنگووک من چیم گوت"

"گوتت شەیدای ئەم کچەی"

"غەڵەت بووم؟"

"نازانم..... نازانم تای، ئەی گەر ئەم هەستانەم نەما!"

خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏWhere stories live. Discover now