لەناو سەیارەن بەرەو شوێنێک کە جۆنگکوک دەزانێ کوێیە..... هایڤیۆنا؟!
هههه هایڤیۆنای داماو حاڵم بە حاڵی نەکا ورتەی لێوە نایە لە شەرما، لەپی دەستی ئارەقە دەکاتەوە و بێدەنگە، ئێ وەڵاهــ ناخۆشە ٣ مانگە هاوڕێن لەگەڵ جۆنگکوک کەچی دادەی شکی چی کرد و چی بەسەرهات"خانمی زۆربڵێ ئەوە بۆوا بێدەنگی دە قسەیەک بکە"
تەواوی ڕێگەکە بێدەنگ بوو بەڵام بۆ ئەوە خۆی نەگرت و بە گرژی سەیری جۆنگکوکی کرد و
"ئەرێ بۆ هەر قسەم پێدەڵێی، خانمی زۆربڵێ، خانمی بەمەکروناز، خانمی مەکرباز، خانمی لادێ"
جۆنگکوک وەک هەمیشە بە قسەکانی هایڤیۆنا دای لە قاقای پێکەنین
دیارە ئاسودەیە لەگەڵی ئەگینا جۆنگکوک لەو کەسانە نیە زۆر پێبکەنێ..."ئاخر تۆ هەموو ئەوانەت تێدایە بۆیە"
قسەی نەکرد..
ڕایان گرت لەبەردەم ڕێستۆرانتێک
"ئەڵێم جارێ با نانێک بخۆین دواتر دەڕۆین""بۆ کوێ"
بەهێواشی و کزی قسەی دەکرد."بەخودا خۆشم نازانم...دوای خۆمان بڕیار دەدەین دەی وەرە"
دابەزین و ڕۆشتنە ڕێستۆرانتەکە
زۆر ڕاقی دیارە..خواردنەکانیان داواکرد و چاوەڕێ بوون
لەبەرامبەر یەکدی دانیشتبوون لەسەر مێزێک دوور لە قەرەباڵغیەکە
هایڤیۆنا هەردوو دەستی لەسەر مێزەکە دانا و خۆی نزیک کردەوە
جۆنگکوکیش نزیک بۆوە زانی دەیەوێ قسەیەک بکات
YOU ARE READING
خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏ
Non-Fictionئــێــمـە تــەواوڪەری یەڪتــریــن یـــار'ە چـــاو جــوانـــەڪەی مــن~