18♡︎

254 36 83
                                    

"ئەو ڕۆژەی تۆ تێیدا تەشریف دەهێنی دەبێت بە یەکەم ڕۆژی بونم لەسەر ئەم زەویە" -.....

ڤۆوت و کۆمێنت لەژێر دێرەکان لەبیر مەکەن کچەکەتان دڵخۆش بکەن ;)
..

لەوسەر بۆ ئەوسەر بەدووای خوشکە گەورەکەیەوە بوو باسی دوێنێی بۆ دەکرد، یەک فاریزەشی نەدەپەراند هەمووی باس دەکرد، باسی یاریزانەکانیشی بۆ کرد کێ گۆڵی کرد و کێ غەدر لێکراو بوو
دادەشی خەریکی ڕێکخستن و پاک کردنەوەی ژورەکان بوو بەجوانی گوێی بۆ گرتبوو

"دایکی جۆنگکووک نەخۆشە ئەم ماوەیە بۆیە خزمەتکاریان هەیە"
وایگوت کاتێ سەیری دادەی دەکرد کە سەر مێزەکەی خۆی ڕێکدەخستەوە

"پێش ئەوەی بێینەوە ئاسکرێمیشمان خوارد"

شیا زەردەخەنەیەکی بۆ کرد و گوتی
'نۆشی گیانت بێت'

"ئێستا تۆ بۆ ناڕۆیتەوە سەرکار، خۆ کارت هەیە"

"تاقەتم نیە دادە، زۆر هیلاکم بەهۆی دوێنێوە"
"جۆنگکووک سێ کاتژمێر خەوتوو و ئێستا لە کاریشە
ئەو زۆر بەهێزە دادە!"

دادەی سەیرێکی کرد بەپێکەنینەوە

"ئەی تۆ؟! باش خەوتی"

"زۆر باش، گێژ ببوم ئاگام لە دونیا بڕابوو خەوەکەم زۆر قوڵ بوو"

ڕۆیشتنە لای مەتبەخەکە شیا قاوەیەکی بۆخۆی ئامادە دەکرد

"بۆتۆشی ئامادە بکەم؟"

"نا من حەزم لە چاییە"

"نەمانماوە، بڕۆ گەرماوێک بکە شتمان پێویستە بڕۆ بازار هەم چایەکەش بکڕە"

خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏWhere stories live. Discover now