21♡︎

204 35 77
                                    

هەواڵەکان زوو هەموو کون و قوژبنی کۆریایان تەنی، هەموو هاوڵاتیانی کۆری باس لە هەواڵەکانی ئەم دواییە دەکەن، کچێکی بەڕەگەز تورک براوەی پێشبڕکێکە بووە، هەندێک ئەمە با ناداتپەوەروەری ناو دەبەن، هەندێکی تر شەیدای جوانی ئەم شۆخە بوون، تەمەن پێگەیشتووەکانیش ئارەزوویانە ئەم کچە بچوک و لێهاتووە زوو دەرگای ڕێستۆرانتەکەی بەسەر هاوڵاتیان واڵا بکات و تامی خواردنەکانی بکەن

ڕۆژانە زیاتر لە چل کەس دەڕوات بۆ ڕێستۆرانت تەنها بۆ بینینی ڕوخساری هایڤیۆنا لە نزیکەوە، بڵاوکراوەکانی ئەم ماوەیەی ڕۆژانی کۆریا بەتەواوەتی باسی لــی هــایــڤــیــۆنــا دەکات، باس لە قەشەنگیەکەی دەکرێت

یەکێک لەم شتانەی جێی سەرنج بوو و زۆربەی سۆشیال میدیاکان پڕ ببون بەوە، لێگۆلاس و هایڤیۆنا بوو، ئەو کاتەی قسەیان لەگەڵ یەکتری کردبوو لە ئاهەنگەکە

هەموو لەو بڕوایەدا بوون کە ئەوان زۆر تێکەڵن و ڕەنگە نزیکی یەکتری بن، بێئاگا لە چیرۆکەکەی پشتی کە ئەم دوانە تەنها قسەی تاڵیان بەیەکتری دەگوت لەم کاتەدا

دانیشتووە بەدیار مۆبالەکەیەوە و جار جار قوم لەم سیغارە دەدات، ئەم ماوەیە مۆبایلەکەی زیاتر بێزاری دەکات بەهۆی ئەم هەموو بڵاوکراوە بێمانایە

(ئەمڕۆ ڕۆیشتم بۆ ڕێستۆرانتە بەناونابگەکە، من هەلی ئەوەم هەبوو کە هایڤیۆنا لە نزیکەوە ببینم، ئەو کچێکی نایابە خۆزگە بە خۆشەویستەکەی دەخوازم)

خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏWhere stories live. Discover now