کورتەیەک لە ڕابردوو(٣)

202 30 49
                                    

ڤۆوت، کۆمێنت لەژێر دێرەکان، نوسەر دڵی بەم دوو شتە خۆشە..
///////

مەلەک:

"بێ ئابڕوو"

"کچەکەتان چێژبەخش بوو"

"ژانەسەر کوشتمی"

"با هاوسەرگیری بکات"

"فاتمە!!"

"هەرگیز چاوەڕێی ئەوەم لەتۆ نەدەکرد فوڕاد"

"مەلەک باوکت تۆ دەکوژێ"

"مەلەک سیلاح لەسەر سەرتە"

"تۆ دەمری مەلەک"

«بە ناڕەحەتی لەسەر جێگاکەی دەجوڵا و وردە وردە فرمێسکەکانی زیاتر دەبوو، دەگریا و لەبن لێوەیەوە بەبێدەنگی دەیوت 'بێتاوانم'........... تـــــا لەناکاو هەستی بە دەوروبەر و ئازاری جەستەی کرد»

چین هەموو ئەو قسانە من دەکوژن!!!؟ چاوم بۆ هەڵنایە، من لەناو قەبرم....

مردوم؟!

هەستم بە یەک ئازاری ئەوەندە زۆر لە جەستەم دەکرد، لەتاو ئازاری سەرم و جەستە لاوازەکەم نەمدەتوانی هیچ بکەم، چاوم هیچ نابینێ جگەلە ڕەشای

تەقریبی نیو کاتژمێر دەبێ هەر وەک خۆمم و نەجوڵاوم، هەستەکەم لەناو قەبرم و زیندوو بومەتەوە، ئەی مەلەکی بێ بەخت یەک گولە بەس نەبوو بۆ مردنت؟!

چاوم دەسوڕاند بە چواردەورم، بەڵام هەر تاریک، کەمە ڕوناکیەک هەبوو
وایە هەستەکەم لە ژورێکم ئێرە بەهەشتە یان دۆزەخ؟!

خـانـمــی لـادێ و پــیــاوی بــەنــاوبــانــگــ ʲᵏWhere stories live. Discover now