سەدەی ١٧ ە ساڵی ١٦٨٠
وەرزی بەهار ، ناوەڕاستی مانگی سێ
.... لە وڵاتی ژاپۆن ...
دیسان دەنگی هاوارەکانی باوکم بەم بەیانی کاتژمێری شەشە نێو ماڵەکەی داگیرکردوە ..
ئەوەتا دەنگی پێیەکانی دایکمیش کە بەسەر پەیژەکاندا سەردەکەوێت نزیک دەبێتەوە لە ژوورەکەمان ...
نارین هەستە لەخەو
_ توخوا وازم لێ بهێنە با پێنج دەقەی تر بخەوم
باشترە بە دەنگی من بەخەبەر بێیت تاوەکو بۆڵە بۆڵەکانی دایکم وا نزیک بوەتەوە ...
نارین کە ناوی دایکمم هێنا وەک قوتابیەکی ترساوی پۆلی یەکی سەرەتای هەستایە سەرپێ ... بەڕاستی روخسارێکی کۆمیدی هەیە
قژی دەڵێی گەردەلولێک بە خێرای هەزار پاوەر لێی داوە
داماوە جەند دەرمانی بۆ بەکاردێنن سودی نیە ....دایکم : هەستن تەمەڵینە ، نازانن ئەمڕۆ چی ڕۆژێکە
_دەزانین دایکە ، ڕۆژی سونەتکردنی براکەمانە
دایکم : ئیشمان زۆرە خێرا وەرنە خوارەوە
نارین : باشە شاژن
باوکم پیاوێکی بەشەرەف و دینداری گوندەی شیرکاوە
لە دورگەی هۆنشۆو لە ژاپۆنگوندێکگ زۆر جوان و دڵگیرمان هەیە
خەڵکەکە هەمووی وەک خزم و کەس و کار وان
بەڵام ژاپۆنیەکان ئەوان میهرەبانتر و شیرینترن لە عەرەبەکاننەژادی ئەسڵی ئێمە شانشینی عەرەب بوو بەڵام ساڵانێکی زۆر پێش ئێستا لەسەدەی ١٥ باپیرانم بەهۆی داگیرکاری دەوڵەتانی سەفەوی و عوسمانیەکان سەفەریان کردوە بۆ وڵاتانی ئاسیا کە ئیستا پێی دەوترێ ژاپۆن ....
ئێمە لە گوندێک دەژین بەشێکی موسڵمانە هەموویان بەهۆی باوکم و باپیرانمە بوون بە موسڵمان بەڵام بنەماڵەکەی ئێمە هێشتا ڕیشەی عەرەبی بیابان و سەحرایان تێدا ماوە ، ئەوە کوڕ هەڵگڕی ناوی بنەمەڵەیە
لە کۆنیشدا کچیان زیندەبەچاڵ دەکرد لەترس ئەوەی نەوەک ئابوڕیان ببەن لە کاتێکدا هەرخۆیان بوون شەوان دەڕۆشتنە لای ئافرەتەکان و هاوسەرەکانیان جێ دەهێشت ...
YOU ARE READING
My Queen
Short Storyسەحەری شاژن ئەو کارە دەکات کە هەزاران پیاو پێی نەکرا دەکرێ زیرەکی و بوێری ئافرەت چی کۆمەڵگایەک بخوڵقێنێ ؟ ئەوەی شکۆی ئافرەت کەم دەکاتەوە و زیندانی دەکات هەی خودی ئافرەتە تایهیۆنگ : لەهەموو شت زیاتر کە من وێران دەکات چاوەکانتە سەحەر تۆ هەموو شتە جوا...