4_part

166 38 107
                                    

پێغمبەر صلی الله علیە وسلم ئەفەرمووێ:
[لا یَرُّدُ القَدرُ ٳِلا الدُعاءُ،ولا یَزِیدُ في العُمرِ ٳِلا البِرُّ]
واتە:واتە هیچ شتێک قەدەری خودای گەورە ڕەت ناکاتەوە جگە لەدوعا وپاڕانەوە،وەهیچ شتێکیش تەمەن درێژ ناکات جگە لەچاکەکردن.
(لەگەڵ خەڵکی بەگشتی لەگەڵ دایک وباوک بەتایبەتی )

دوعاکانتان قەدەرتان دەگۆڕێ بۆیە هەرگیز بێ هیوا مەبن لەخودا









___________




تایهیۆنگ هەوڵی دەدا ڕێکەوتن بکات لەگەڵ سەحەر و شتەکان بە هێمنی و ژیری یەکلای بکاتەوە

تایهیۆنگ : تۆ لەگەڵ من دێی و باوکت دەگەڕێنمەوە ، لەوە زیاتر چیت دەوێ؟

سەحەر : تۆ پێت وایە من بۆچی ئەم کارەم کردوە ؟
ئەی نیشتمانەکەم چی ؟

تایهیۆنگ : چیت دەوێ کەواتە؟

سەحەر : ئازادی بۆ نیشتمانەکەم و گەڕانەوەی باوکم

** تایهیۆنگ ویستی قسە بکات و سەحەر قسەکەی پێ بڕی

وسسسس ،
*بە تەرکیز و وردی هێمنی گوێی گرت

_ئەوانە دەنگی پێی ئەسپن بۆ ئیرە دێن ..
بەدڵنیایەوە زیاد نیە ، کێ یە ؟
هەستە خێراکە دەڕۆین لێرە

تایهیۆنگ : ناتوانیت ڕزگارت بێت بۆیە بێ هودەیە ڕاکردن

سەحەر هاواری بەسەردا کرد :-
قسە مەکە و لەگەڵم وەرە

_ نەخشەی شوێنەکە وهەندێ خواردنی خستە نێو پارچەیەک پەڕۆ و پێچایەوە ، زنجیرەکەی تایهیۆنگی گرت و ڕای کێشا بەدوای خۆیدا و لەسەر پەیژەکان سەرکەوتن بۆ سەرەوە و سەحەر دەرگاکەی کردەوە و دەرچوون لەو ژوورە



سەحەر _
نازانم دەکرێ چی ڕووبدات بەڵام خودایە تۆ بەگەورەیی خۆت کارێک بکە و خەڵکە داماو بەستەزمانەکەی خاکەکەم بپارێزە


** بەبەردەوامی دوعای دەکرد و دەپاڕایەوە لەخودا بەڵام هەرگیز ڕێگەی نەدا ترس لەسەر ڕووخساری دەربکەوێت و دوژمنەکەی بەلاوازی و ترساوی بیبینێ

تایهیۆنگ دەیتوانی ڕابکات بەڵام بەئەنقەست وای نەدەکرد جونکە دەیویست ببینێ چی دەکات و چۆن خۆی ڕزگار دەکات ،
بۆ ماوەیەکی باش ڕۆشتن و دوور کەوتنەوە ، تا گەشتن بە ڕووبارێک و پەڕینەوە ، هەر یەکەم هەنگاوی نا لە دەرچوون لە ڕووبارەکە سوپایەکی مەزن لەنێو دارەکان و سەوزایەکان هەستانە سەرپێ و شمشێرەکانیان ڕوو کرد لە سەحەر لەگەڵ نیشانەی تیرەکانیان ..

My QueenWhere stories live. Discover now