پێموایە تۆ وجودی دەرەکیت نیە. یانی بوونت نیە. تەنھا لەنێو خەیاڵەکانی مندا ھەیت. خەیاڵاتێک کە ئەستەمە ببن بە واقیع. وەک باڵ دەرکردنی مرۆڤ، وەک زیندووبونەوەی مردوو، وەک گەڕانەوە بۆ ڕابردوو...
...
( هیچستان )
..........................
٤ سەعات تێپەڕیە بەسەر جەنگە وەستاوەکە
نیوە شەوەزیاد شمێرەکەی هاویشت و لە گەردنی کەسێک لە پشت دیواردا گیر کرد
خێرا ئاوڕی دایەوە :-
یۆجی ئەمە تۆیت ؟
یۆجی : تۆ منت ترسان
( دەستی خستبوە سەر دڵی )زیاد : لێرە چی دەکەیت ؟ گوێت لە ئێمە گرتبوو ؟
یۆجی : تۆ شێتی بەدڵنیایەوە نەخێر ، هاتم پێت بڵێم خەڵک کۆبونەتەوە
دەیانەوێت چارەیەک بدۆزیتەوەزیاد : باش ئێستا دێم تۆ بڕۆ
( یۆجی کوڕێکی ١٥ساڵی یەتیمە )
نارین : ئێستا چی دەکەی زیاد ؟
زیاد : منیش نازانم پێویستە سەحەر پیلانێکی هەبێت ئێستا
نۆسەد سەربازی سوپای چین هەموویان دەستگیرکراون و خواردنیان پێدراوە ..
گوندی شیرکاو بە سامانی ئاژەڵ و کشتوکاڵی دەوڵەمەندن
هەژاریان تێدانیە ، هەموویان پاشەکەوتێکی زۆریان هەیە بۆیە هەمیشە دەکەوێتە بەر هێرشی داگیرکاری ..
جونکە شوێنەکەیان هەڵکەوتەیە و دەکەوێتە نێوان چیاکان و دارستان بەشێکی گەورەی داپۆشیوە ...___
بۆلای سەحەر ___
تاهیۆنگ : ئێستا چی دەکەی ؟ هیوادارم هۆشت کردبێتەوە چی بەڵایەکت هێناوە بۆ خەڵکەکەت
سەحەر : دەمت داخە ،
ڕۆشت لەنێو ڕەفەکانی کتێبخانەکەدا دەگەڕا تاوەکو توانی نەخشەی گوندەکە بدۆزێتەوە ..
نەخشەکەی لەسەر مێزەکە بڵاوکردەوە و هەر سەیری دەکرد
شیکاری بۆ شوێنەکان دەکرد ، تاهیۆنگ بەوە سەرسام بوو یەک دەقەش چاوی لانەبرد و دەیویست بزانێت چی دەکات_ بۆ وا سەیر دەکەی ؟ ئافرەتت نەدیوە!؟
( سەری هەر لەسەر نەخشەکە بوو )تایهیۆنگ : ئافرەتم بینیوە بەڵام ئافرەتێکی سەرکردەم نەبینیوە
سەحەر هێندە گوێی پێنەدا و بیری دەکردەوە دواتر ئاوڕێکی لە جلەکەی تایهیۆنگ دایەوە و سەرێکی لەقاند و قەڵەم و وەڕەقەیەکی هێنا و نامەیەکی بۆ زیاد نوسی :-
YOU ARE READING
My Queen
Short Storyسەحەری شاژن ئەو کارە دەکات کە هەزاران پیاو پێی نەکرا دەکرێ زیرەکی و بوێری ئافرەت چی کۆمەڵگایەک بخوڵقێنێ ؟ ئەوەی شکۆی ئافرەت کەم دەکاتەوە و زیندانی دەکات هەی خودی ئافرەتە تایهیۆنگ : لەهەموو شت زیاتر کە من وێران دەکات چاوەکانتە سەحەر تۆ هەموو شتە جوا...