12_part

113 25 118
                                    

بە چاوەکانی خۆم بینیم ، تەنها جەند مەترێک لێمەوە دوور بوو ڕووناکیەکە لەپێشیان بوو کە ڕوخساریانی زۆر ڕوون دەردەخست ، جەستەی نزیک بوو لێیەوە بەشێوەیەک دەتوانی قیاسی باڵایان بکەی ،
جلە زەردەکەی لەبەر بوو کە بۆڕۆژی هاوسەرگیریەکەمان پۆشی بووی پەچەیەکی سپی بەسەریدا دابوو و بەڵام بەهۆی باوشەکەیانەوە بەشێکی بچوکی لەسەر شانی مابوەوە ،
خەندەیەکی گەورە لەسەر ڕوخساری سەحەر بوو ، چاوە گەورەکانی پێکەوە ئاڵاندبوو و کەمێک بچووکی کردبوە ، کە خەندەی کرد چاڵی ڕومەتی نیشان دەدا ، بۆ یەک مانگ دەچێت لەلای منە بەڵام نەمزانی کە چاڵی ڕوومەتی هەیە ، نەمدەزانی هێندە جوانە کاتێک پێدەکەنیت ، بەشێوەیەکی ڕوون نەمبینیبوو قژی بەو جۆرە وەک ئاوریشمە و درێژە تاسەر کەمەری ، بەڵام دەستەکانی زیاد لەنێو قژی دا بوو و بەشێوەیەکی پیاوانە دەیلاواندەوە و چەناگەی لەسەر شان و قژی دانابوو ، ئەو ژنەی کە قژەکەی لەمن دەشاردەوە و جەستەی لەمن دەپاراست تەنها لەبەر ئەوەی هاوسەر نەبوین ، ئیستا بەبێ ئەو پارچە داپۆشراوە لەباوشی پیاوێکی تردایە و بەبێ هاوسەرگیری و هەروەها بێگانەشە
ئیتر من بۆ شێت و هار نەبم ، ئەوەی باسی یاساکانی خودای دەکرد بۆم ئێستا خۆی بیری چووەتەوە و سەری داخستوە بەرامبەری ، شێتی و شکۆ و پەیوەندی ئێمەی خستە ژێر پێڵاوەکانی لەپێناو کەسێکی تردا ، ڕوحی دەکردە قوربانی بۆ ڕوحی کەسێکی تر ، لەبەردەم هاوسەرەکەیدا دەپاڕێتەوە بۆ ژیانی پیاوێکی تر ، ئەمە چی پیاوێکی بێ غیرەت و بێ شەرەف قبوڵی دەکات ، لەنیوەشەودا هاوسەرەکەی لە باوشی پیاوێکی تردا ببینێ تەنانەت ئەو پەیوەندیە قوڵ و پڕ خۆشەویستیش نەبێت بەڵام پەیمانێکی ڕوحی و ئەقڵی لەنێوانماندا هەیە ، چۆن دەکرێت فەرامۆش بکرێت .

بۆچی دەبێت نەیکوژم ؟

تایهیۆنگ دەمارەکانی لەسەر مل و ڕوخسار و دەستەکانی دیاربوون ، جەستە پڕ وەرزشەکەی هەموو تواناکانی کۆکردبوە بۆ لەناوبردنی ئافرەتێک ، لە ئەقڵەوە تەنها چاوەڕێی ئاماژەیەکی بچوک بوو ،
هاواری کرد و وتی :-
بۆچی ؟؟؟ بۆچی ؟؟؟ قسەبکە هەی بێشەرەف ، بۆچییی؟؟ بۆ دەپاڕێیتەوە بۆژیانی پیاوێکی تر ؟

سەحەری عیناد و بێور هەر پێداگر بوو بۆ داواکاریەکەی و پاراستنی ژیانی زیاد لە پێش هاوسەرەکەیدا ، لەڕوحی خۆی خۆش ببوو بۆ ڕوحی کەسێکی تر و دەی وت :-
مەیکوژە ، هەموو شتێکت بۆ ڕوون دەکەمەوە
تەنها ئەم جارە گوێم لێ بگرە

تایهیۆنگ بەڕادەیەک پەست و توڕەبوو کە هێشتا بۆ ژیانی زیاد دەپاڕێتەوە
ڕۆشنی مانگ و دەنگی لورەی گورگ و خوێندنی باڵندەکانیش نەیاندەتوانی بچوکترین کاریگەری دروست بکەن و ڕەشی پێش چاوی تایهیۆنگ لاببەن ، شمشێرە دوو دەمیەکەی کە لەلایەن باشترین ئاسنگەری جیهانەوە دروستکرابوو و کێشی ٢٥ کیلۆ دەبوو و بۆ بڕینی ملی مرۆڤێک پێویستت بە دوو چرکە دەبوو ، ئەمەش کە تەنها پیاوە بەهێز و بەتواناکەی جیهان هەڵگری بوو ، کیم تایهیۆنگ

My QueenWhere stories live. Discover now