11_part

102 26 58
                                    

هەستی خیانەت گەورەترین شۆک و زەبرە بۆ دڵ و مێشکی مرۆڤ
پێت خۆشە بمری نەک لەسەر دەستی ئەزیزێک کە بەهەموو بوونتەوە متمانەت پێ کردوە ناپاکیت لێ بکرێت .

سەحەر خۆی ئامادە کرد و بە خزمەتکارەکانی وت پێویستی بەشتێکە بۆیە دەڕواتە دەرەوە و پێویست ناکات ئەوان لەگەڵی بێن ، دڵی بەخێرای لێی دەدا و زۆر دەترسا کەسێک پێی بزانێت ، لەبەر شڵەژاوی هەموو وریایی لەدەست دابوو ، هەربۆیە نەیدەزانی چاوديری لەسەر دانراوە
دەترسا تایهیۆنگ شتێک بزانێت و خۆی و زیاد و گوندەکەی لەسەر نەخشەی جیهان بسڕێتەوە جونکو دەیزانی ئەو جەند دڕندەیە و دەتوانێت بێ هیچ بەزەیەک ئەوان بکوژێت ، تەنانەت بەبێ ئەوەی گوێشی لێ بگرێت
قاچەکانی دەلەرزین و مێشکێکی شڵەژاو و دڵێکی لەرزیوە هەنگاوی دەنا و پارچەیەکی گەورەی بە سەر و جەستەیەوە ئاڵاندبوو تاوەکو نەناسرێتەوە بەجلەکانیەوە ، بەلێواری دیوارەکانی کۆشکدا دەڕۆشت و بەهێمنی وەک دزێک ، لەناکاو جەند سەرباز دەرکەوتن بەخێرایی خۆی هەڵکشانە دیوارەکەیەوە و بازی دا ، کەمێک ئازار گەشت بەقاچی ، بەڵام هەر بەردەوامی دا بە ڕۆشتن

تایهیۆنگیش بە ئەسپەکەیەوە بە هێمنی بەدوایەوە بوو و لەبیری دا هەزاران قسە و گومان و بیرکردنەوەی ترسناک هەبوون ، شمشێرەکەی هێندە بە توندی گرتبوو شوێن و نەخشی شمشێرەکە لەنێو لەپی دەستی بوو
و ڕین و دوو سەربازیش بەدوای ئەوانەوە بوون ، ئامادەی هەر ئاماژەیەک بوون بۆ هێرشکردن

تایهیۆنگ هەر لەبەر خۆیەوە دووبارەی دەکردەوە و دەی وت :- سەحەر سوێند دەخۆم ناپاکیم لێ بکەیت لەمن دڕندە تر نابینیت لەسەر زەوی
سوێند بێت سەرت لێ بکەمەوە و هەڵیواسمە ناو بازار بۆ ئەوەی ببیتە پەندێک بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ناپاکی بکەن

سەحەر هێدی هێدی لە شوێنی مەبەست نزیک بوە وە ، ماڵێکی بچوک بوو
بەدار و تابوقەی قوڕ دروستکرابوو لەیەک ژوور پێکهاتبوو پەنجەرەیەکی تێدابوو بە عەلاگە داپۆشرابوو ، و توالێت و حەمامی لەدەرەوە بوو ، چرایەکی بچوک هەڵگیرساو بە پەتێک بە ناوەڕاستی سەقفی دیوارەکەدا هەڵواسرابوو و کە ڕووناکیەکی کەمی هەبوو ، دەکرا لەهەر ساتێکدا بکوژێتەوە و نەوتی تێدانەمێنێت ،
چوار دەوری خانووەکە بەدار دەور درابوو و
بەتەواوی ماڵێکی هەژارانە بوو تۆزێک لەدەرەوەی کۆشک بوو

سەحەر ڕۆشتە ژوورەوە و دەرگاکە بەتەواوی دانەخرا بوو کاتێک تایهیۆنگ گەشتە شوێنەکە و لەبەردەم دەرگا دارینەکە دابەزی و پانزە مەترێک لە خانوەکەوە دوور بوو دواتر لەئەسپەکەی دابەزی و ئاوڕی دایەوە بینی کە سەحەر و زیاد باوش بەیەکدا دەکەن ،

تایهیۆنگ بەوە بەتەواوی شێت بوو ئاگر لە ناخی بەربوو ، چاوەکانی تا دوا ئاست کرابوونەوە و برۆکانی گرژ بوون ، لێوی هێندە بەتوندی گاز لێ گرت خوێنی لێ دەهات بەڵام هیچ هەستی بە کەمێک ئازاریش نەدەکرد ، هەر بەو پارچە قوماشەی کە هین سەحەر بوو لە ڕوخساری ئاڵاندبوو ، بەتوڕەیەکی دڕندانە و خێرای بەرەو ڕوویان ڕۆشت ، هێندە خێرا بوو هەستت دەکرد بەهەوادا دەڕوات


سەحەر زۆر خۆش حاڵ بوو کە زیادی بینی ، دوای نزیک یەک مانگ توانیان یەک ببیننەوە ، خەندەیەکی گەورە لەسەر ڕوخساری بوو هەستی دەکرد هیلاکیەکانی سەر شانی لاچوونە و گەڕاوەتە سەردەمی منداڵی خۆی کە پڕبوو لە چێژ ، ئەو هەموو دووریە کە بۆ یەکەم جار بوو لە ژیانیدا ڕووبدات وا هەستی دەکرد هەزار ساڵە بۆی ، دەکرێت ئەو هەستە جەند خۆش بێت دوای ماوەیەکی زۆر کەسێکی ئەزیزت پشت و پەنات دەبینیەوە، هەر بۆیە باوشیان بەیکدا کرد و حەسرەتی یەکیان پێوە دیاربوو ،

سەحەر گوێی لەدەنگی حیلەی ئەسپێک بوو کەمێک دوور کەوتەوە و ئاوڕی دایەوە بینی تایهیۆنگ وەک گایەکی برسی بەرەو ڕوویان دێت ، لەترسان هەموو جەستەی کەوتە لەرزین و شڵەژا بە قورگێکی پڕ لە ترسەوە هاواری کرد و وتی :- زیاد لێرە ڕابکا دەتکوژێ

زیاد نەیدەتوانی لە دەرگاکەوە ڕابکات چونکە تایهیۆنگ فریای دەکەوت و دەیکوشت بۆیە پەنجەرەکەی کردەوە و هەوڵی ڕاکردنی دا
تایهیۆنگ هاواری کرد و وتی :- هەی بێ شەرەف هەردوکتان دەکوژم
ڕێگەتان پێ نادەم ڕزگارتان بێت

ئەمە تەنها جەند چرکەیەکی خایاند ، کە ڕین گوێی لە دەنگە بەرزەکەی تایهیۆنگ بوو خێرا خۆی و سەربازەکانی ڕایان کرد بۆلایان

سەحەر هەرجەند زۆر ترساوبوو بەڵام توانی خۆی جڵەو بکات و دەستبەجێ کاردانەوەی نیشان بدات
خۆی خستە بەردەم تایهیۆنگ بۆ ئەوەی بەدوای زیاد نەکەوێت
هەموو هونەرێکی جەنگی بەکاردەهێنا بەڵام جوڵەکانی لاواز بوون جونکە لە شەڕی جەستەی لێهاتوو نەبوو بەڵام تاهیۆنگ هەموو هونەرێکی جەنگی دەزانی ،  تایهیۆنگ نەیویست بەهونەری جەنگی بیوەستێنێ هيندە توڕەیی چاوەکانی کوێر کردبوو دەیویست بیکوژێ
بەڵام ڕین هاواری کرد :- خاوەنشکۆ ئێمە ئەو بێ نرخە دەستگیر دەکەین

ئەوەش وای کرد تایهیۆنگ نیگەرانی گرتنی زیاد نەبێت و تەنها سەحەر چارە بکات بۆیە هەتا توانی شمشێرێکی دا لە قاچەکانی و خوێن پرژایە ئەو ناوە

قاچەکانی سەحەر بێ هێز مانەوە و نەیتوانی هەستێتە سەرپێ و لەسەر چۆک کەوت لەبەردەم تایهیۆنگە قژە ئاوریشمەکانی بەسەر شانئدا هاتنە خوارەوە و خوێن لە دەمی دەردەچوو و قاچەکان و جەستەی برین بوون

سەحەری بریندار و پەکەوتە کە ناتوانێ یەک هەنگاویش بنێت لەبەردەم ترسناکترین پیاوی دنیا کە دەکرێ لەهەر حاڵەتێکدا سەری بپەڕێنێ بە تۆمەتی ناپاکی کردن لە هاوسەر و وڵات بەڵام یەکەمین وشە کە بە زۆر لەدەمی دەرچوو و خوێنی لێ دەهاتە دەرەوە بۆ تایهیۆنگ وتی :- تکایە زیاد مەکوژە






__746 __ وشە


هیوادارم بەدڵتان بێت
پارتی داهاتوو بەچێژ دەبێت

My QueenWhere stories live. Discover now