دوای پێچانەوەی برینەکانی سەحەر لەسەر ئەسپەکەی تایهیۆنگ دانرا و بەخێرای بەرەو کۆشک دەگەڕانەوە ، ڕێگاکان تاریک بوون بەڵام ئەسپەکە وەک ئەوەی کاری خۆی بزانێت دەیزانی پێویستە بەکوێدا بڕوات ،
هیچ شتێکی ئەو شەوە بۆ چرکەیەکیش لە چاوەکانی تایهیۆنگ تێنەدەپەڕین ، گەشتنە نزیک کۆشک بینی کە خەڵکێکی زۆر کۆ بونەتەوە لەبەردەم کۆشک و هەرایەکی زۆر هەیە ، لەترسی ئەو سوپا وێرانکەرەی لە دەرەوەی شانشین هەیە ، داوای دڵنیایی ژیانیان دەکردبینی دەرگای کۆشک کرایەوە و یونگی هاتەدەرەوە بەجلێکی شاهانە کە ئەگەر کەسێک خەڵکی وڵات نەبوایە هەستی دەکرد ئەمە پاشایە بەسەربازێکی زۆر پاسەوانی دەکرا و خەڵکەکەیان کەمێک بڵاوە پێکرد و یونگی چووە سەر پشتی ئەسپێک و وتارێکی بۆیان وت :-
خەڵکی ئازیزی پایتەخت لە نیگەرانیەکەتان تێدەگەم ، وەک ئەوەی وتراوە ڕاستە ، هەزاران سەربازی دوژمن لەدەرەوەی ئەم شانشینە چاوەڕێی ئاماژەیەکن بۆ هێرش کردن ، بەڵام ئێوە متمانەتان بە بەهێزترین پاشا لەدەست داوە؟ ئێمە بەرپرسی ئێوەین و گیانمان پێش گیانی ڕۆڵەکانتان دەکەینە قوربانی و دەتان پارێزین ، هیوادارم ئێوەش هێمنن ببنەوە و بۆ پاراستنی نیشتمانەکەمان هاوکارمان بن
هەموان دەستیان کرد بە چەپڵە لێدان و هاوارکردن و دڵخۆشی ، هیوا و ئازایەتی لەڕوخسار و دەنگی خەڵکدا گەشایەوە و کەمێک ترسەکانیان دادەمرکایەوە ، تایهیۆنگ بەو کارەی یونگی پەست بوو ، هەستی کرد کە پاشایەتی لێ سەندۆتەوە و دڵی خەڵک بەدەست دێنێت
ڕین دەیزانی تایهیۆنگ بیرلەچی دەکاتەوە ، هات بۆلای و بەچپە پێی وت:-
خاوەنشکۆ پێویستە لەدەرگای نهێنیەوە بڕۆین ، ئەگەر نا شاژن دەمرێتتایهیۆنگ سەری لەقاند بەواتای بەڵێ و بەڕێکەوتن بۆ پشتەوەی کۆشک
سەربازێکیان دەرگایەکی دارین کە بە گڵاو لقەدار داپۆشرابوو بەرز کردەوە و تایهیۆنگ سەحەری لەباوش گرتن و بەسەر جەند پلیکانەیەک ڕۆشتە خوارەوە و دواتر ڕین و سەربازێک لەدوای هاتن ، ئەو سەربازەکەی تریش لەدەرەوە مایەوە و چاودێری ئەسپەکانی دەکرد ، کە بڕیاربوو بەردەم کۆشک چۆڵ بێت بڕواتە ژوورەوە ،بەنێو تونێلێکی نیمچە تەسک دا تێدەپەڕین و دارێکیان بەدەستەوە بوو کە ئەگریان دابوو وەک ڕووناک کەرەوە بەکاریان هێنا ، جەندین مشک و جاڵجاڵۆک لەنێوی بوون و جار ناجارێک ڕایانی دەچەڵەکاند ، توانیان دوای چارەکێک بگەنە شوێنی مەبەست و دەرگاکە بکەنەوە کە نزیک کۆشکەکەی تایهیۆنگ خۆی بوو ،
ڕۆشتنە ژوورەکەی پاشا و ڕین ڕاستەوخۆ بانگی پزیشکی شاهانەی کرد
تایهیۆنگ سەحەری لەسەر جێگەکەی خۆی دانابوو و تەنها لێی ڕادەما
و سەیری دەکرد ، هەموو دیمەنەکان لەبەرچاویدا بوون ،
سەحەر بەجلێکی خوێناوی و قاچ و سەرێکی بریندارەوە بەبێ هۆشی چاوەکانی داخستبوو ،
دکتۆورەکە هات جەند پشکنینی کرد و جەند دەرمانێکی گیایی دروست کرد بۆ برینەکانی و دواتر پێچایەوە و جەند دەرزیەکی لەسەری جێگیرکرد و لای برد
YOU ARE READING
My Queen
Short Storyسەحەری شاژن ئەو کارە دەکات کە هەزاران پیاو پێی نەکرا دەکرێ زیرەکی و بوێری ئافرەت چی کۆمەڵگایەک بخوڵقێنێ ؟ ئەوەی شکۆی ئافرەت کەم دەکاتەوە و زیندانی دەکات هەی خودی ئافرەتە تایهیۆنگ : لەهەموو شت زیاتر کە من وێران دەکات چاوەکانتە سەحەر تۆ هەموو شتە جوا...