5_part

193 41 113
                                    

هەمیشە ئافرەت خۆی بەها بۆخۆی دادەنێت
ئەگەر تۆ ڕێز لەخۆت و هاوڕەگەزەکەت نەگری و بە مەزن سەیریان نەکەیت ئەوا هەمیشە ڕووبەڕوی سوکایەتی و خراپە دەبیتەوە جونکە تۆ ئەوە قبوڵ دەکەی و بەهات بۆ خۆت نیە
ئافرەت نیوەی کۆمەڵگایە و نیوەکەی تریش پەروەردە دەکات
جا برای بێ یان باوک یان کوڕ و یا هاوسەر هەمووی لەدەست ئافرەتە
ئافرەت پەروەردەی تەندروست بوو کۆمەڵگایەکی تەندروست پێکدێنێت...




________



دایکی تایهیۆنگ : ها قسە بکە ، چیە دەسەڵاتت بەسەریەوە نیە

تایهیۆنگ : دایکە پەرستن بەزۆر نیە هەر یەکە و باوەڕی خۆی هەیە
تەنانەت بودا ئەوەی قبوڵ نیە بەزۆر کەسێک سوجدەی بۆ ببات

دایکی : تۆ ئەو کوڕە نیت کە ڕۆشتی بۆ شەڕ
من تۆ ناناسمەوە . بۆ وات لێ هاتوە
لەنێوان هەموومان تۆ زیاتر پابەندی باوەڕەکانتی کەچی وا قسە دەکەیت

تایهیۆنگ  سەیری ژنەکانی کرد و وتی :-
ژوورەکەتان چاک کرد؟

نۆبارا کە هەوسەری یەکەمێتی وتی :-
چاکمان کردوە فەرموون بڕۆن بۆ ژوورەکەتان اسراحەت بکەن

تایهیۆنگ : برسیمە ..
ئەمڕۆ لە ژوورەکەی بوکی تازە دەبم و خواردنەکەم بۆ بهێنن

نێزیکۆ هاوسەری دووەم :-
بەڵام ئەمشەو سرەی من بوو
پێویست بوو بێی بۆلای من

تایهیۆنگ : بۆ شەوی داهاتوو ، ئیستا هیلاکم تاقەتی مناقەشەم نیە

* ڕۆشت بۆ ژوورەکەی

سەحەر : بەیارمەتیتان

ئەویش بەدوای تایهیۆنگا ڕۆشت و دەرگاکەی داخست

نۆبارا : چاوەکانی ئەو کچە شتێکی تێدایە
وەک ئەوەی سەحری لە خاوەنشکۆ کردبێ

نێزیکۆ : هەفتەیەکە چاوەڕی ئەم شەوەم کەچی ئەو هات و لێی داگیرکردم

نۆبارا : من خەمی چیمە و تۆش خەمی چیتە

دایکی : تا من هەبم ناهێڵم ئەو کچە لەم ماڵە بحەسێتەوە

نیوا  خوشکی تایهیۆنگ وتی :-
باشتر وایە ئاگەداری ڕەفتارەکانتان بن

وای وت و ئەو هاوسەرەکەی ڕۆشتن
لەدوای ئەوانیش دایکیان ڕۆشت و نۆبارا و نێزیکۆ مانەوە

هەردووکیان ئیشارەتیان دا و بزەیەکیان کرد
بەیەکەوە خواردنیان ئامادە کرد






My QueenWhere stories live. Discover now