هەندێک جار کۆتایی هێنان زۆر لە دەستپێک قورسترە ،
کاتێک دەبینیت دەورت گیراوە و ناتوانی نە بچیتەپێشەوە ،
نەدەتوانیت ببگەڕيیتەوە دواوە ئەوا هەموو جەست دەبێت بەبرین و دڵت ژەنگ دەیگرێت .پادشا تایهیۆنگی گەورە و گران کەوتبوە نێو بارودۆخێک کە منداڵی ساواش گریانی بۆ دەهات ، ڕۆژانێک ئەو دۆزخی بۆ خەڵک دروست دەکرد ، ئێستاش یەکەم جارە خۆی لە دۆزەخی ئەوانی تردا دەبینێت ، تەنانەت هەبوونی ئەو هەموو پاڵپشتیە هێشتا بردنەوە خاڵێکی مسۆگر نەبوو ، بە بەرچاویەوە یەک یەک سەربازە دڵسۆزەکانی دەمردن ،
تایهیۆنگ هەستی کرد نامجون لەبەرچاوەکانی وون بووە و دیار نیە
بەدەوروبەری خۆیدا سەری سوڕدەدا و تا کاتێک بینی چۆن فەرماندەی سوپاکەی کە ڕۆژانێک وەک شێر دەجەنگا کەچی ئێستا لەژێر دەست و پێی جانگاوەرەکان کەوتوە و بەسەریدا دەڕۆن و پێ دەخەنەسەر جەستەی و ئەویش بەزۆر دەتوانێ هەناسەیەک بدات ،هاواری کرد :- نامجوننننننن
فرمێسک لەچاوەکانی بەخوڕ دەباری وەک شەلالات ،
وازی لە جەنگکردن هێنا و پاڵی بەسەربازەکانەوە دەنا و و بەناڕێکی و لابەلا دەڕۆشت و خوێن نەدەوەستا لەجەستەی وەک ئەوەی بێژەنگێکی کون بێت و لەهەموو شوێنێکی خوێن دەڕەپەڕی ،ئەو سەربازەی کە تایهیۆنگ بەڵێنی سکەیەکی ئاڵتونی پێدابوو و دایکی چاوەڕێی دەکرد ، بینی کە تایهیۆنگ جەند هەوڵدەدا ڕێبکات بەڵام بەزەحمەت دەتوانێت ، خۆی گەیاند پێی و چووە ژێرباڵی پادشاکەی و بەدەستێکیشی هەوڵی دەدا بەرگری بکات و تایهیۆنگ بگەیەنێتە لای نامجون ،
نامجون کە جەستەی هەمووی قوڕێکی خوێناوی و بوو وە هەردوو دەستی بڕابووە و هەریەکەی لەشوێنێک بوو ، گلێنەی چاوەکانی یەکێکی دەرکرابوو و ئەوەکەی تریشی بەشمشێر بریندارکرابوو ، بەشێکی جەستەی هەڵکەنرابوو و خەریک بوو کۆتا هەناسەکانی دەدات ،
هەرکەس لە جێگەی ئەو بوایە هەر زوو دەمرد بەڵام ئەو بەسەختی هەوڵی مانەوەی دەدا ، لەکاتێکدا هەر سەربازێک و بەپێڵاوە خوێناویەکانیان بەسەر جەستەیدا دەڕۆشتن ،نامجون :-
هەست دەکەم جەستەم سوک بوەتەوە ، ليوەکانم قڵیشاون ، بەڕاستی تینومە
دەمهەوێت بگریم ، جەستەم ئازاری هەیە ، خەریکم بەتاڵ دەبمەوە ، پێیەکانیان زۆر ئازاربەخشە و قورسن، بەڕاستی دەمەوێت هاواربکەم و شمشێرەکەم بۆ پاراستنی خاوەنشکۆ بەکاربهێنم ، بەڵام هێز و توانای هیچم نیە ، تەنانەت چاویشم نیە فرمێسک بڕێژێ ، ئەسەف دەستیشم نیە فرمێسک بسڕێ یان بۆ خاک بجەنگێ ، لەهەموو شت زیاتر دەمەوێت بڕۆم ،
دوور بڕۆم و لەشاری گوڵ و سروشتدا بم ئەگەر بۆ جەند ساتێکیش بێت ،
دەمهەوێت خوێن نەبینم و بۆنی نەکەم ، هیلاک و ماندووم
یەکێک قسەم بۆ دەکات دەنگێکە ، دەمەوێت باوش با خاوەنشکۆ بکەم و لەگەڵیدا بگریم
YOU ARE READING
My Queen
Short Storyسەحەری شاژن ئەو کارە دەکات کە هەزاران پیاو پێی نەکرا دەکرێ زیرەکی و بوێری ئافرەت چی کۆمەڵگایەک بخوڵقێنێ ؟ ئەوەی شکۆی ئافرەت کەم دەکاتەوە و زیندانی دەکات هەی خودی ئافرەتە تایهیۆنگ : لەهەموو شت زیاتر کە من وێران دەکات چاوەکانتە سەحەر تۆ هەموو شتە جوا...